
بەرزکردنەوەى ئاڵاى هەدەپە لە ئاهەنگى نەورۆزدا لە ئیستانبوڵ | فۆتۆ: MEO
SNN
ئەمڕۆ يەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی دادگای دەستووریی تورکیا بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی داواکردنی داخستنی پارتی ديموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا دەستیپێکرد و تێیدا داخستنی پارتەکە رەتکرایەوە.
دادگەی دەستووریی تورکیا رۆژی 19ی ئازار، زوهتو ئارسڵان، سەرۆکی دادگای باڵای دەستووریی تورکیای راسپارد، بۆ لێکۆڵینەوە لەو سکاڵانامەیەی لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماری بۆ داخستنی هەدەپە تۆمارکراوە.
دوێنێ ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ لە راپۆرتێکیدا باسی لەوەکردبوو، ئەو نوسەرەی دادگا کە ئەرکی خوێندنەوەی دۆسیەکەی پێبەخشرابوو، راپۆرتێکی لەسەر دۆسیەکە ئامادەکردووە و پێشکەش بە دەستەی دادگای دەستووریی کردووە.
پێشتریش، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی داد و گەشەپێدان (ئەکەپە) لە پەرلەمانی توركیا رایگەیاند، لەگەڵ هاوپەیمانەكانیان کاردەكەن بۆ داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان “هەدەپە.”
ئەم هەوڵەی دادگاش لەکاتێکدایە، ماوەیەکە لە توركیا هەوڵێک هەیە بۆ داخستنی پارتی دیموکراسی گەلان (هەدەپە)، لەلایەن پارتەکەى رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و هاوپەیمانەکەی پارتی نەتەوە پەرستی ئەو وڵاتە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









