
SNN
ئەمڕۆ، لە دیوانی پارێزگای سلێمانیدا، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بە سەرپەرشتیی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و قائمقامەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئێستای تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا کراو لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندن و ئاماژە تەندروستیەکان و بڕیارەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستاندا لە ڕۆژی (٣٠/ ٣/ ٢٠٢١) لە شاری هەولێر، بڕیاردرا بە:
١- جێبەجێکردنی بەیانی ژمارە (١٢)ی ساڵی (٢٠٢١)ی وەزارەتی ناوخۆو لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان.
٢- بۆ هەر بڕگەیەکی بەیانی ژمارە (١٢)ی ساڵی (٢٠٢١) لایەنە پەیوەندیدارەکانی جێبەجێکردنی ئەو بڕگەیە دیاریکران و ئەرکی جێبەجێکردن و بەدواداچوون و چاودێریکردن و لێپرسینەوەیان لەئەستۆدا دەبێت.
٣- لە ڕۆژی (١/ ٤/ ٢٠٢١)ەوە تیمە هاوبەشەکانی هێزەکانی ناوخۆو ئاسایش و لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و پێشمەرگە بەشێوەی جێگیرو جوڵاو هەماهەنگیی تیمەکانی تەندروستیی و پۆلیسی هاتووچۆ، لەژێر چاودێریی لیژنەی ئارامیی سلێمانی و یەکە کارگێڕییەکانی تردا، بۆماوەی (٣) ڕۆژ ڕێنمایی بەستنی ماسک بەشێوەی ئیلزامیی پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکەن، لەدوای ئەوماوەیەوە هەر هاووڵاتییەک پابەندی بەستنی ماسک نەبێت بەپێی خاڵی (٨) لە بەیانی ژمارە (١٠)ی ساڵی (٢٠٢١) مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
٤- بەڕێوەبەرو بەرپرسی هەر دامەزراوەو فەرمانگەیەکی حکومیی و ناحکومیی بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی بڕیارو ڕێکارە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان لەناو فەرمانگەکەی خۆیدا، هەروەها بەرپرسیارە لە جێبەجێکردن و بەدواداچوون و چاودێریی و لێپرسینەوەی هەرکەس و بوارو شوێن و پیشەیەک کە مۆڵەتی فەرمیی لەو فەرمانگەیە وەرگرتبێت.
٥- سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان سەرپەرشتیی و چاودێریی و بەدواداچوون و لێپرسینەوەی ڕاستەوخۆ لە جێبەجێکردنی بڕیارو ڕێکارە تەندروستیەکان دەکەن لە سنوری یەکە کارگێڕییەکانی خۆیانداو دەسەڵاتی تەواوی لێپرسینەوەیان دەبێت و لیژنە هاوبەشەکان لە قائمقامیەتەکاندا هاوکارو هەماهەنگی سێکتەرو فەرمانگەکانی تر دەبن لە هەردوو کەرتی گشتیی و تایبەتدا.
٦- بنکە تەندروستیەکان لە گەڕەکەکاندا ڕێنمایی تەندروستیی بەردەوام بەپێی ڕێنماییە خۆپارێزییەکان بڵاودەکەنەوەو هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر دەبن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارو ڕێکارەکان.
٧- بنکەکانی ئاسایش و پۆلیس لە گەڕەکەکاندا بەپێی سنوری کارگێڕی بنکەکانیان هەماهەنگیی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی تر دەکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.
٨- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ڕۆژانە، بەردەوام دەبێت لە پشکنینی بەردەوام بۆ هاووڵاتیان و فەرمانگە حکومیی و ناحکومییەکان.
٩- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئەرکی دابەشکردن و بەکارهێنانی پێکوتەی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای لەئەستۆدایەو داوا لە کارمەندان و هاووڵاتیان دەکەین ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ وەرگرتنی پێکوتە بەشێوەیەکی گونجاو بەپێی ئەو ڕێکارو شوێنانەی دیاریکراون.
١٠- پێویستە هەموو کەناڵ و دامەزراوە مێدیاییەکان هاوکارو هەماهەنگ بن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارو ڕێکارە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان، کە لە بەرژەوەندیی پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی و تەندروستیی گشتیدان.
١١- لەڕێی فەرمانگەی داواکاریی گشتییەوە داوا لەسەر هەرکەس و لایەن و شوێن و دامەزراوەیەک تۆماردەکرێت، کە زیان بە پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی و تەندروستیی گشتیی و جێبەجێکردنی ڕێکارە تەندروستییەکان بگەیەنێت.
١٢- پێویستە هەموو لایەنە سیاسیی و ڕێکخراوە مەدەنیی و ڕۆشنبیرییەکان کۆڕو چالاکیی و کۆبوونەوە جەماوەرییەکانیان ڕابگرن و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکان بن بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا.
١٣- پێویستە هەموو ناوەندە ئایینی و زانکۆیی و ڕێکخراوەییەکان و دەستەبژێرو کەسایەتییەکان هەماهەنگ بن بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی خۆپارێزیی و پابەندبوون بە ڕێکارە خۆپارێزییەکانەوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









