سەرپەرشتیاری تاقیگەیەک: “ڤاکسینی کۆرۆنا بەتەواوی رێگرنییە لەبەردەم تووشبوون بە کۆرۆنا”

ڤاکسینی Sputnik V
SNN
سەرپەرشتیاری تاقیگەی مۆلیکولەر لە نەخۆشخانەی ئاسا دەڵێت: چەند حاڵەتێکی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکە پشکنینیان بۆ کراوە کە ئەمە دووەمجارە تووشی کۆرۆنا دەبن، دەڵشێت: “مەرج نییە ڤاکسینی کۆرۆنا رێگربێت لە تووشبوون بە کۆرۆنا”.
زانیار بەهادین، پسپۆڕی مایکرۆبایۆلۆجی لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: “ئەو کەسانەی کە پێشتر تووشی کۆرۆنا بوون بەرگری لەشیان بۆ دروستبووە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەم ڤایرۆسە خۆی گۆڕیووە ئەگەری تووشبوونەوەیان هەیە. ئەو کەسانەی کە پێشتری تووشبووی کۆرۆنابوون بەمانای ئەوە نایەت جارێکی دیکە تووشی نەخۆشیەکە نەبن”.
سەبارەت بە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا کە لە ئێستادا چەند جۆرێکی هاتووەتە هەرێمی کوردستان، زانیار بەهادین وتی: “مەرج نییە ئەو کەسانەی کە ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن تووشی ڤایرۆسەکە نەبن، بەڵام بەشێوەیەکی سوکتر تووشدەبن کە پێدەچێت لە حاڵەتی مەترسیدار و مردن رزگاریانبێت”.
هەروەها وتیشی: “کەسانێکی زۆر هەن کە خۆیان ناپارێزن و دەڵێن پێشتر تووشی کۆرۆنا بووین، ئێمە دڵنیایان دەکەینەوە کە ئەگەری تووشبوونەوەیان هەیە”.
سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی کە زیاتر لە جارێک تووشی کۆرۆنابوون وتی: “ئامارێکی وردمان لەبەردەستدا نییە، ئەو کەسانە ژمارەیان زۆر نییە”.
سەبارەت بە هۆکاری ئەوەی هەندێک لە هاووڵاتیان بە سەختی تووشی ڤاکسینەکە دەبن، روونیکردەوە: “ئەم ڤایرۆسە لە سەرەتادا هێرش دەكاتە سەر بەرگری لەشی مرۆڤ ئەو كەسانەی كە بەرگریان باش نییە یان نەخۆشن یان زۆر گوێ بە خۆپارێزی نادەن، بڕێكی زۆر ڤایرۆسی كۆرۆنا دەچێتە لەشیان زۆر بە توندی پەتاكە دەگرن و بەهۆی كەمبوونی بەرگری لەش مایكرۆبی تر وەك بەكتریا و كەڕوەكان لەناو سییەكانی نەخۆشەكە گەشەدەكەن و دەبنە هۆی هەوكردنی توندی سییەكان، هەروەها ڤایرۆسی كۆرۆناش لەناو سییەكان دەست بە شیكردنەوەی خانەی سییەكان دەكات و كە پێی دەوتری Fibrosis واتە ڕیشاڵ بوون و پاشان وشكبوونەوەی سییەكان، كە لە كۆتایدا لەكاركەوتنی سییەكان بە هۆی دروست بوونی جەڵتەی سی یان جەڵدەی دڵ یان وەستانی گورچیلەكان دەبێت و نەخۆشەكە گیان لەدەست دەدات”.
هاوکات ئاماژەی بەوەدا: “گەنج و منداڵ و پیر هەموویان مەترسی تووشبوونیان بە کۆرۆنا هەیە و هیچ جیاوازیان نییە”.
ئەمە لەکاتێکدایە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان رووی لە زیادبوون کرد.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
13 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
13 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









