
SNN
هاوسەرۆکانی یەکێتی و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی د.بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراقیان کرد، چەندین پرسیان تاوتوێ کرد لە نێویشیاندا پەسەندکردنی بودجەی گشتی عێراق.
ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکانی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ناوچەی گەشتیاریی مێرگەپانی شاری سلێمانی سەردانی د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقیان کرد. لە دیدارەکەیاندا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد دەربارەی دوا پێشهاتە سیاسی و ئابورییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەت مەسەلەی پەسەندکردنی بودجەی گشتیی عێراق و جێگیرکردنی پشکی کورد لەو بودجەیەدا.
لە سەردانەکەیاندا سوپاسی هەوڵ و هەنگاوەکانی دکتۆر بەرهەم ساڵحیان کرد کە ڕۆڵێکی نیشتیمانی و یەکلاکەرەوەی بینی لە لێکنزیککردنەوەی بیروبۆچوونە جیاوازەکان و پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای گشتیی بودجەی عێراق لە ئەنجوومەنی نوێنەران و جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لەو بودجەیەدا.
هەروەها جەختیان کردەوە کە پەسەندکردنی بودجە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک و کۆتاییهێنان بە لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و بوژاندنەوەی کەرتی ئابووری، دوپاتیان کردەوە کە پابەندبوون بە یاسای بودجە دەبێتە مایەی سەقامگیری ئابووری و کۆتاییهێنان بەو کێشە داراییانەی کە ماوەیەکی زۆرە بەرۆکی خەڵک و موچەخۆرانی گرتبوو.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









