هەمواری یاسای خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئامادەیە و بەمنزیکانە دەگاتە پەرلەمان

پۆلیسی هەرێم
SNN
سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان دەڵێت: “هەمواری یاسای خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئامادەیە و بەمنزیکانە دەگاتە پەرلەمان” ئاشکراشیدەکات کە پرۆژەیاساکە لە بەرژەوەندیی ئەواندایە”.
لە ئێستادا کارمەندی پۆلیس لە پاش خانەنشین بوونی بڕێکی زۆر کەم لە مووچەکەی بۆ دەبڕدرێتەوە کە 80٪ی مووچەی بنەڕەتییەتی و لەنێوان 200 بۆ 230 هەزار دیناری بۆ دەردەچێت کە چارەگێکی مووچەی کاتی ئەرکی نییە.
شاخهوان رەئوف سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لەپەرلەمانی کوردستان بۆ SNN ئاشکرایکرد “ماوەی ساڵێکە ئەوان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ سەرقاڵی گەڵاڵەکردنی پرۆژەیاسای خانەنشینیی هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایشن و لەئێستادا لە ئەنجوومەنی وەزیرانە”.
وتیشی: “پاش گەیشتنی بە پەرلەمانی کوردستان، ئێمە دیراسەی دەکەین و ئەوەی لە بەرژەوەندی پۆلیس و ئاسایش بێت ئەوە دەکەینە یاسا” و دڵنیاییشیدا کە “پرۆژەکە دۆخی خانەنشینانی ئەو توێژە باشتر دەکات”.
ئاشکراشیکرد کە ئەوە یەکلا بووەتەوە کارمەندی پۆلیس بە 15 ساڵ خزمەت و 45 ساڵ تەمەنەوە خانەنشین دەکرێت، بەڵام رێژەی بڕینەوەی مووچەکەی کە ئایا 60٪ بێت یان 80٪ ی کۆی مووچە و دەرماڵەکان بێت، هێشتا ئەوە یەکلا نەبووەتەوە.
سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان دەشڵێت “کەمترین مووچەی خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش لەمەولا لە 400 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات”.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
21كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
21كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
21كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
21كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









