
SNN
لە ساڵیادی هەڵبژاردنی مام جەلال بۆ سەرۆکایەتی عێراق، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند: “ئێمە بە شانازییەوە یادی ئەو رۆژە پڕ شکۆیە دەکەینەوە. 6ی نیسان بۆ ئێمە رۆژی وەفاداری و بەردەوامیمانە بۆ درێژەدان بە سیاسەتی حەکیمانەی مام جەلال”.
راشیگەیاند: “ئەمڕۆ رۆژی بەرپرسیارێتیمانە بەرامبەر نەتەوەکەمان و هەموو ئەو بەها و بڕوایانەی مام بەرگری لێکردوون”.
وتیشی: “دیموکراسی، تەبایی و پێکەوەژیان بناغەی سیاسەتی مام جەلال بووە و ئێمەش هەڵگری ئەو مەشخەڵە دەبین. دیالۆگ و لێکتێگەیشتن ستراتیژی کارکردنمان دەبێت و لەسەر ڕێبازەکەی بەردەوام دەبین”.
بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: “عێراق بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت، نەبوونی متمانە لەنێوان هێز و لایەنەکان، ئەنجامنەدانی دیالۆگێکی نیشتمانیی لەپێناو چارەسەکردنی کێشەکان پێمان دەڵێت هەوڵەکانی سەرۆک مام جەلال لە ڕابردوودا چەند گرنگ بووە. ئەو چەترێک بوو بۆ هەموو عێراقییەکان و بە سیاسەتی حەکیمانەی خۆی هەمووانی بۆ مێزی گفتوگۆ بانگهێشت دەکرد. هەموولایەکیش ئەم ڕاستییە دەزانن و شایەتی بۆ هەوڵی بێوچانی ئەو دەدەن لەپێناو سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق. سڵاو لە رۆحی پاکی سەرکردە و ڕابەرمان مام جەلال و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









