محەمەدی حاجی مەحمود: کاریزمایی مام جەلال بەجۆرێکبوو هیچ کەسێک لەعێراق بڕیارەکانی رەتنەدەکردەوە

مام جەلال و محەمەدی حاجی مەحمود
SNN
سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەڵێت: “توانی عێراقێکی هەڵوەشاوەی لەبەر یەک دابڕاو کۆبکاتەوە و جارێکیتر بیکاتەوە بە عێراقێکی کۆکراوە” هیواشدەخوازێت “هەموو لایەک بتوانن سوود لە راوبۆچوون و کارەکانی مام جەلال وەربگرن بۆ ئێستا و داهاتوو”.
محەمەدی حاجی مەحمود لە لێدوانێکیدا بۆ SNN بۆ ساڵڕۆژی دیاریکردنی مام جەلال وەک یەکەم سەرۆککۆماری کورد بۆ عێراق رایگەیاند “رەنگە بە چەند وشەیەک نەتوانین پێناسەی دڵسۆزی و کوردایەتی و تێکۆشانی مام جەلال بکەین”.
وتیشی: “مام جەلال پیاوێکی گرنگی هەرێم و ناوچەکە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش بوو، پیاوێک بوو رۆڵێکی گرنگی لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورددا هەبوو، توانی هێزێکی وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دروستبکات”.
راشیگەیاند “مام جەلال ئەو پیاوە بوو کە توانی لە چادرێکەوە لە قەندیل و نۆکانەوە بگات بە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، ئەو توانی حیزبەکەی وا لێبکات وڵاتێکی گەورەی وەکو چین رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی بکات”.
بەوتەی محەمەدی حاجی مەحمود، مام جەلال توانی لەبەردەم کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کوردی قسە بکات، مێژووی کەرکوکی خستە بەردەم ئەنجوومەنی حوکم لە عێراق.
سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەڵێت “مام جەلال ماڵەکەشی کردبووە چەتر و رەشماڵێک بۆ کۆکردنەوەی هەموو پێکهاتەکان، بۆیە قورسە بتوانرێت شوێنی پڕ بکرێتەوە لەئێستادا”.
محەمەدی حاجی مەحمود وتیشی: “هیوادارم بتوانین هەموومان سوود لە راوبۆچوون و کارەکانی مام جەلال وەربگرین بۆ ئێستا و داهاتوومان”.
ئاماژەی بەوەشدا “مام جەلال پێش هەموو شتێک ماڵی کوردی رێکخست و لەگەڵ پارتی ئاشتەوایی هێنایە کایەوە و چووە پیرمام بۆ ئەو مەبەستە، کاتێک ماڵی کوردی رێکخستەوە، جەنابی مام جەلال بە گوڕ و تینێکی گەورەوە چووە بەغدا و بە حوکمی تەمەن و خەبات و کەسایەتییەکەی هیچ کەس و لایەنێک نەیدەتوانی داواکان و پێشنیازەکانی رەتبکاتەوە”.
وتیشی: “ئەو کاریزماییەی مام جەلال وایکرد ماڵەکەی ببێتە چەتر و رەشماڵێک بۆ کۆکردنەوەی هەموو پێکهاتەکان بە سوننە و شیعە و تورکمان و کلد و ئاشوری و هەموو پێکهاتەکانی دیکە”.
بەوتەی ئەو سەرکردەیەی سۆسیالیست “مام جەلال توانی عێراقێکی هەڵوەشاوەی لەبەر یەک دابڕاو کۆبکاتەوە و جارێکیتر بیکاتەوە بە عێراقێکی کۆکراوە”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









