بە بڕى زیاتر لە 80 ملیۆن دینار پڕۆژەى خزمەتگوزارى لە دوکان جێبەجێ دەکرێت

قەزای دوکان
SNN
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، بە گوژمەی زیاتر لە 80 ملیۆن دینار، پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ و كاری كۆنكرێتكردن بۆ چەند كۆڵان و شەقامێكی گەڕەكی فەرمانبەران لە دوكان.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: بە گوژمەی زیاتر لە 80 ملیۆن دینار، پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ و كاری كۆنكرێتكردن بۆ چەند كۆڵان و شەقامێكی گەڕەكی فەرمانبەران لە دوكان بە چەند قۆناغێك جێبەجێ دەكرێت، كە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی و سەرۆكایەتیی شارەوانیی دوكان سەرپەرشتی و چاودێریی جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە: لە قۆناغی یەكەمی پرۆژەكەدا پرۆژەی دانانی ھێڵی ئاوەڕۆی سەرەكی و دانانی ھاوبەشی ھێڵی ئاوەڕۆ بە ڕوبەری 500 مەتر بۆ ئەو خانوانەی دەكەونە سنوری پڕۆژەكەوە.
بەپێى راگەیەنراوەکەى وەزارەتى شارەوانى، لە قۆناغێكی دوەمی پرۆژەكەدا دەست دەكرێت بە كاری تێكەڵەڕێژكردن بە ڕوبەری 2800 مەتر دوجا، لە قۆناغی كۆتاییشدا دەست دەكرێت بە كاری كۆنكرێتكردن و دروستكردنی شۆستە بە ڕوبەری 1800 مەتر چوارگۆشە كە كێشەی ئاوەڕۆ و ھاتوچۆی گەڕەكی فەرمانبەران چارەسەر دەبێت كە ئەمەش دەبێتە هۆی بوژانەوەی دوكان لە ڕوی خزمەتگوزارییەوە.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
6كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









