بۆ پرسی بودجە مەسرور بارزانی تەلەفۆن بۆ جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی عێراق دەکات

SNN
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت “لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی پێگەیشتووە”.
نووسینگەی موسەنا سامەرائی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: “لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا جەختیان لە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردووەتەوە”.
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی عێراق باسی ئەوەشیکردووە کە پرسی پەسەند کردنی بودجە تاوتوێکراوە و ئەوە بەباش زانراوە کە دەبێت کۆتایی بەوە بێت ساڵانە لەمپەر بێتە بەردەم پەسەند کردنی پرۆژەیاسای بودجە.
لای خۆیەوە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستخۆشیی لە ناوبراو کردووە بۆ هەوڵەکانی بۆ تێپەڕاندنی بودجەی ئەمساڵی عێراق.
هەردوولا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی گفتوگۆ و راوێژەکانیان بەردەوامیی هەبێت بۆ زیاتر چوونە پێشەوە بەرەو چارەسەری ریشەیی گرفتەکان وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دوێنێ چوارشەممە رایگەیاند، بودجە بە سیاسی کرابوو و تێپەڕاندنیشی دەستکەوتێکە بۆ خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان. گوتیشی، “هەموو لایەک لە تێپەڕاندنی بودجە براوەن.” لەبارەی لێبڕینی مووچەش رایگەیاند، “کاری لەپێشینەمان دابینکردنی مووچەیە.”
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا قسەی کرد و ئاماژەی بەوە کرد، “حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە هەموو ئەرکەکانی سەر شانی بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە جێبەجێ بکات.”
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









