قوباد تاڵەبانی “پڕۆژەی بنیاتنانی كارگەی شەكری بتوێن پرۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی دەبێت”

قوباد تاڵەبانی
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنى وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی وەزیرانی پلاندانان و كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان، بەردی بناغەی پرۆژەی بنیاتنانی كارگەی شەكری بتوێن لەدەڤەری راپەڕین دانا، كە پرۆژەیەكی ستراتیژییە و ھەزاران ھەلی كار دەڕەخسێنێت و رۆژانە سەدان تۆن شەكر بەرھەمدەھێنێت.
قوباد تاڵەبانی لە میانی کردنەوەی پرۆژەکەدا وتی “پڕۆژەی بنیاتنانی كارگەی شەكری بتوێن پرۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی دەبێت و دەبێتە دەرفەتی گرنگی هەلی کار بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان”.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم پرۆژەیە لەگەڵ ڕوانینی من کە ئابوورییەکی بەهێزە یەکدەگرێتەوە، هەروەها ئاسانکاری بۆ پرۆژەکانی کشتوکاڵی دەکەین لە هەرێمی کوردستان، هیوادارم وەبەرهێنەران روو لە کەرتی کشتوکاڵی بکەن.
لەکۆتایدا جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد: حکومەت بەتەنیا ناتوانێت هەموو کارێک بکات و دەبێت دەرفەت بۆ کەرتی تایبەت برەخسێنرێت، پرۆژەیەکی وەک ئەم جۆرە پێویستی بە ئاوی زۆر بۆیە پێویستە سەرچاوەکانی ئاو پبارێزین.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








