هاوپەیمانان: پێدەچێت تا دوو ساڵی دیکە داعش لە عێراق سەرهەڵبداتەوە

رێکخراوی داعش
SNN
جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان هۆشداری دەدات لەوەی تا دوو ساڵی دیکە داعش بە شێوازێکی دیکە لە عێراق سەرهەڵبداتەوە و ئەوەش لە رێگەی گیراوانی ناو کەمپەکانەوە.
جێنەڕال کێڤین کۆپسی بە رۆژنامەی ناشناڵی وتووە: “پێشبینی دەکەین لە داهاتوویەکی نزیکدا داعش بە شێوازێکی دیکە دەربکەوێتەوە و هۆکارەکەشی بۆ ئەو حەوت هەزار دەستگیرکراوەی داعش دەگەڕیتەوە کە لە کەمپە کاتییەکاندا هێڵدراونەتەوە و تا ئێستا نەتوانراوە دادگایی بکرێن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “پروپاگەندەکانی داعش بۆ هاندانی هێرشی تاکە کەسی و بڵاوکردنەوەی بیری توندڕەوی لە جیهاندا بەردەوامە”.
ناوبراو ئاماژەی بە پێویستی دادگاییكردنی پاشماوەكانی داعش داوە و وتوویەتی پێویستە بە زوویی دۆسیەكانی ئەم پاشماوانەی داعش لە ڕێگەی دادگاوە یەكلا بكرێتەوە، ئەگەرنا دەبنە تۆوی شێوەیەكی نوێی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش و لە سووریا و عێراق سەرهەڵدەدەنەوە.
جەنەراڵە بەریتانییەكە ئاماژەی بە كەمپی هۆل داوە لەسەر سنووری سووریا و عێراق، كە 60 هەزار پەنابەری لەخۆ گرتووە، سەرباری حەفت هەزار چەكداری دەستبەسەركراوی داعش، كە لەناویاندا تیرۆریستیی بیانییش هەن، هەروەها دەڵێت ئەم تیرۆریستە دەستبەسەركراوانە و پەنابەرەكانی كەمپەكەش لە دۆخێكی خراپدا دەژین، ئەمەش بیری توندڕەوییان ئاو دەدات و ئاسانكارییش دەكات بۆ بانگەشە و بڵاوكردنەوەی بیری تیرۆریستی.
دووپاتی كردووەتەوە ئەگەر ئەم دۆخەی كەمپی هۆل چارەسەر نەكرێت، ئەوا بە داخەوە لە ماوەی چەند ساڵێكی تردا هاوپەیمانان ناچار دەبن جارێكی تر ڕوو لە ناوچەكە بكەنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستی لە شێوەیەكی نوێ.
فەرماندە سەربازییەكەی هاوپەیمانان ئەوەشی نەشاردووەتەوە كە ئێستا دۆخێكی لەبار هەیە بۆ ئەوەی داعشە دەستبەسەركراوەكانی كەمپی هۆل هەوڵی ڕاكردنی بەكۆمەڵ بدەن، سەرباری ئەوەی زانیاریشیان هەیە كە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا حەفت دەستبەسەركراوی داعش ڕایانكردووە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









