عومەر سەید عەلی نامەیەکی توند ئاڕاستەی فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا دەکات

SNN
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەست SNN کەوتووە، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ماوەی یەك هەفتە مۆڵەت دەداتە فراكسیۆنەكەی لە بەغدا و فراكسیۆنی گۆڕانیش لە وەڵامدا دەڵێن نامەكەت لەژێر فشاری پارتیدایەو حزبەكە بۆتۆو بەرنامەو فیكری گۆڕانیش بۆ ئێمە.
عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان نامەیەكی توند ئاراستەی فراكسیۆنی گۆڕان دەكات لە بەغدا و داوایان لێدەكات لە ماوەی یەک هەفتەدا بگەرێنەوە ناو گۆڕان و ئەوەش دوا ئاگادارکردنەوەیە كە بۆ فراكسیۆنەكەی دەنێرێت.
لەو نامەیەدا عومەر سەید عەلی داوا لە فراكسیۆنەكەی دەكات لە هاوپەیمانی هیوای كوردستانی بێنە دەرەوەو پەیوەست بن بە دەستور و بەرنامەی گۆڕانەوە و وتوویەتی: “بگەڕینەوە بۆ ژێر چەتری گۆڕان و ڕەخنەکانتان ڕاگرن چونکە خزمەت بە نەیارانی گۆڕان دەکات”.
عومەر سەید عەلی وتوویەتی: “رەخنەکانتان بۆچی تەنھا لە ئەدای حکومەتی ھەرێمە و ڕووی ڕەخنەکانتان ناکەن لە بەغدا”.
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق وەڵامی نامەكەی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیان داوەتەوە و دەڵێن: ” ئەو هەڕەشانەی لەسەر داوای پارتی لە تۆوە پێمان دەگات، بێ بایەخن لامان”.
وتوشیانە: “ئەوەندە خزمەت بە ئجندای پارتی دەکەن کار گەشتۆتە ئەوەی پەرلەمانتارمان شەقی تێھەڵدریت و ھەموو دنیا بێتە جواب لەسەری تەنھا بزوتنەوەکە و ڕێکخەری گشتیەکەی نەبێیت و تەنھا دوو ڕۆژێک دوای لێدان لە پەرلەمانتارەکەمان ڕێکخەری گشتی چۆتە خزمەتی سەرۆکی حکومەت وەک بە ناڕاستەوخۆ بڵێت دەست خۆش بۆ لێدانەکە”.
فراکسیۆنەکە راشیگەیاندووە: “حەز دەکەین عەرەبی زانێکی باش بھێنن بزانن ئێمە چۆن مەمەڵەمان لەگەڵ دۆخی عێراق کردوە و ڕەخنەکانمان چی بوونە و چۆن بوون”.
فراكسیۆنی گۆڕان ئەمە دووەم نامەی عومەر سەید عەلیە بەدەستیان دەگات و لەوەڵامی دواین نامەدا نوسیویانە: ” ئێمەش ئەمە دوا نامەمانە و چیتر ھیچ پەیامێکتان لێوەرناگرین و نە لە خۆتان و نە ھین پارتیش کە لە ڕیگای ئێوە بگاتە دەستمان
لەوبارەیەوە SNN پەیوەندیکرد بە وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان و بەشێک لە پەرلەمانتارانی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بەڵام ئامادەنەبوون هیچ شتێک بۆ میدیاکان بڵێن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









