
خوێندنگایەکی هەرێم
SNN
بەڕێوەبەرایەتی پلاندانانی پەروەردەیی و سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیکترۆنی ئاگادارییەکی لەبارەی بەکارهێنانی سیستەمی خوێندنی ئەلکترۆنی بڵاوکردەوە.
لە ئاگاداریییەکەدا ئەو فەرمانگەیە چەند ڕێنماییەکی داوە بە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان و دەڵێت “پێویستە بە زووترین کات سەردانی سیستەمی e-Parwarda بکەن بۆ دابەزاندنی ڕاپۆرتی تایبەت بە کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
ئاگاداریەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پلاندانانی پەروەردەییەوە بۆ کارگێری قوتابخانەکان (بەکارهێنەری سیستەمی e-Parwarda لە قوتابخانەکان)
سەبارەت بە پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی (eWane) ئاگاداری قوتابخانەکان دەکەینەوە کە :
1 – ئەو قوتابی و خوێندکارانەی ئەم ساڵی خوێندن گواستراونەوه، کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی تایبەت بە سیستەمی ewane گۆڕاوە ، پێویستە وشەی بەکارهێنەر و وشەی نهێنییە نوێیەکە بگاتە دەستی قوتابی.
2 – ئەو مامۆستایانەی ( هەمیشەیی، وانەبێژ ، گرێبەست ) کە لەم ساڵەی خوێندن لە قوتابخانەیەک بۆ قوتابخانەیەکی دیکە گواستنراوە ، پێویستە کارگێری قوتابخانەکەی ئێستای کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی تایبەت بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane بداتێ.
3 – کارگێری قوتابخانەکان (ڕاهێنەری قوتابخانە) پێویستە بە زووترین کات سەردانی سیستەمی e-Parwarda بکات بۆ دابەزاندنی ڕاپۆرتی تایبەت بە کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان کە تایبەتە بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane. بۆ بینینی کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان و مامۆستایان پێویستە سەردانی بەشی قوتابخانە لە سیستەمی e-Parwarda بکرێت و پاشان بچێتە ناو بەشی ڕاپۆرتی قوتابخانە ، پاشان هەردوو ڕاپۆرتی (ناو و کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی مامۆستایان ) وە ڕاپۆرتی (ناو و کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان) داونلۆد بکرێت.
4 – کارگێری قوتابخانەکان بە هیچ شێوەیەک نابێت کۆدی بەکارهێنەر ووشەی نهێنی قوتابیان و مامۆستایان کە تایبەتە بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان بڵاوبکەنەوە.
5 – پێویستە ڕاهێنەرانی سیستەمی e-Parwarda لە پەروەردە گشتییەکان و پەروەردەی قەزاکان بەدواداچوونی تەواو بکەن لەگەڵ قوتابخانەکانیان بۆ جێبەجێکردنی هەموو گۆڕانکارییەکانی خاڵە ئاماژەپێکراوەکان.
زهير محمد عبدالله
ی. ب.گ. پلاندانانی پەروەردەیی و سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیکترۆنی
9/4/2021
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









