سەرۆکی لیژنەی شارەوانی: بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان تەواو یاساییە

لوقمان وەردی ئەندامی فراکسیۆنی سەوز
SNN
سەرۆکی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی کوردستان”بڕیاری دابەش کردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان تەواو یاسایە و ئەوەی نایاسای بێت بەیاننامەکەی وەزارەتی شارەوانیە”
سەرۆکی لیژنەی شارەوانی گواستنەوە و گەیاندن وگەشتوگوزار لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت”دابینکردنی زەوی نیشتەجێبون و شوێنی حەوانە بۆ سەرجەم هاووڵاتیان ئەرکی حکومەتە، لەم پڕۆسەشدا پێویستە لەسەر حکومەت، ئەولەویەت به کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی بدات، کەئەوان شکۆی سەروەرییەکانی ڕابردومانن. لەبەرانبەریشدا، هەر کەمتەرخەمیەک، كە بەرامبەر ئەم توێژە گرنگانەی کۆمەڵگای کوردی بكرێت، خیانەتە لەخەباتی نەتەوەییمان”.
لوقمان وەرتی٫ سەرۆکی لیژنەی شارەوانی گواستنەوە و گەیاندن وگەشتوگوزار لە پەرلەمانی کوردستان بەsnnی راگەیاند” بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان دا، بریارێکی یاسایی و دروستە و پالپشتە بە سێ فەرمانی بەرێز “قوباد تاڵەبانی” بە سیفەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم (بەوەکالەت )، بەژمارە (٨٦٧ ، ٨٦٨، ٨٦٩، لە ٢١-٢-٢٠١٨). ھەروەھا نوسراوی وەزیری شارەوانی لە کابینەی ھەشت بە ژمارە (٤٣٨٧ لە ٨-٦-٢٠١٦)، کە داوای تەرخانکردنی زەوی پێویست لەسنوری شارەوانی کەلار دەکات، بۆ مەبەستی دابەشکردنی بەسەر کەسوکاری شەھیدان دا و بۆھەمان مەبەست وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە نوسراویان ژمارە (3128)لە (20/ 7/ 2020) رەزامەندییان دەربریوە بۆ ئیفرازکردنی زەوی پێویست”.
وتیشی: “بریاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەوەکالەت بەرێز (قوباد تاڵەبانی ) بۆ پێدانی زەوی بۆ (١١١٤٢) کەس، بریارێکی تەواو یاساییە٫ ئەم بریارە تایبەت نییە بۆ ناوچەیەکی دیاری کراو، بەڵکو بۆ تەواوی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی کوردستانە. کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسیش بەبێ جیاوازی لێی سودمەند دەبن.
ئاماژەی بەوەش کرد: “پەیوەست بەم بابەتە بە سەرسورمانەوە راگەیەنراوی وەزارەتی شارەوانیم خوێندەوە، ئەگەر کێشەیەکیش ھەبوبێت لەو بریارە، خودی وەزارەتی شارەوانی خۆیەتی و منیش جەخت لەوە دەكەم بە “سیاسیکردن”ی هەر بابەتێکی تایبەت بەخزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتیان، خزمەت بەکۆمەڵگا ناکات!٫وەكچۆن “پێدانی زەوی” بەکەسوکاری شەهیدەکانمان، بەئەرکی ئیداری و نیشتمانی دەزانین و هەر هەوڵێکیش بۆ لێڵکردنی پڕۆسەکە، هەوڵێكە بۆ “بەسیاسیکردن”ی ئەم مافە و بەلارێدابردنی یاسا و رەوایی بڕیارەكانی دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان”
سەرۆکی لیژنەی شارەوانی گواستنەوە و گەیاندن وگەشتوگوزار لە پەرلەمانی کوردستان ووتیشی”وێرای هەموو ئەمانە لەماوەی رابردوودا ، من بۆخۆم وەک سەرۆکی لێژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی کوردستان، لەسەر داواکاری کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی، سەرەرای بەدواداچونی بەردەواممان بۆ پڕۆسەکە، بە نوسراویش داوای جێبەجێکردنی بریاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانمان کردووە، تایبەت بە پێدانی زەوی بۆ کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









