
SNN
دوای ئەوەی یاسای بودجەی عێراق پەسەندکرا، شاندی باڵای هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی رۆژی دووشەممە دەچێتە پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی دۆخی دارایی هەرێم و رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN، شاندەکەی هەرێم لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکی فراکسیۆنەکان و هەردوو لیژنەی دارایی و سامانە سرووشتییەکان کۆدەبنەوە.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکانیاندا، شاندەکە پرسەکانی مووچە و ئەوەی پەیوەندی بە ژیانی خەڵکەوە هەیە باس بکەن.
پەرلەمانی عێراق شەوی 31ی مانگی رابردوو پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراقی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەسەندکرد.
دواتر سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق، رۆژی سێشەممە 6ی ئەم مانگە، پاڵپشت بە ماددەی 73، بڕگەی سێیەمی دەستووری عێراق، یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی ساڵی2021ی رەوانەی دیوانی سەرۆکایەتیی کۆمار کرد، ب8ـی ئەم مانگەش سەرۆککۆماری عێراق یاسای بودجەی بۆ ساڵی 2021 پەسەندکرد.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









