
SNN
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: “رێككەوتن لەگەڵ بەغداد دەرئەنجامی دانوستان و گفتوگۆی دوورودرێژی ڕاشكاوانە بوو، پابەندبوونی خۆمان دەربڕيوە بۆ جێبەجیکردنی”.
نوسینگەی رۆژنامەوانیی قوباد تاڵەبانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: “ئەمڕۆ دووشەممە 12ی نیسان، قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی حكومەت و سەرۆکى شاندی دانوستانکارى حکومەتی هەرێم و ئەندامانی شاندەكە، سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانەوە پێشوازییان لێ كرا”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: “شاندەكە لەگەڵ سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان و لیژنە پەیوەندیدارەكان کۆبووەوە بۆ خستنەڕووى ناوەڕۆکى ئەو ڕێککەوتنەى کە شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان ئەنجامیانداوە و جێگیرکراوە لە یاساى بودجەى 2021ى عێراق”.
ئەوەش هاتووە: “لە کۆبوونەوەکەدا جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران ئاماژەى بەوەداوە، ئەم رێکكەوتنە لەدەرئەنجامی کۆبوونەوەکان و لێکتێگەیشتنی نێوانمان بوو کە توانیمان بە راست و دروستی زانیارییەکان بگەیەنین و زۆر بە راشکاوانە گفتوگۆمان کرد لەسەر پرسەکانى تایبەت بە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پرسی بودجە و داهات و خەرجییەکان وچۆنییەتی جێگیركردنی بڕگەیەك لەو یاسایە كە قابیلی جێبەجێ كردن بێت”.
قوباد تاڵەبانی ئەوەشی راگەیاندووە: “وەك حکومەتى هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆمان دەربڕیوە بە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە و لایەنە پەیوەندیدارەكانیشمان ڕاسپاردووە بۆ ئەو مەبەستە”.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









