
عەرجان ئیبراهیم
SNN
عەرجان ئیبراهیم دایکى چوار منداڵ بووە، بەڵام لە پرۆسەى ئەنفالدا هەر چوار منداڵەکەى بە بەرچاویەوە ئەنفال دەکرێن و بۆ هەتاهەتایە دادەبڕین لەیەکتر.
پوورە عەرجان، تەمەنی 78 ساڵە و لە ناحیەى ڕزگارى سەربە قەزاى کەلار لە خانووەیەکى تاریک و وێراندا 33 ساڵە بە تەنها دەژێت.
جگە لە 4 کوڕەکەى لە نێو بنەماڵەکەیدا زیاتر لە 80 کەس بەر شاڵاوى ئەنفال کەوتوون، بە هەمان شێوە خۆشى بەر شاڵاوى ئەنفال کەوتووە و زیاتر لە 3 مانگ لە زیندانەکانى نوگرە سەلمان ماوەتەوە، هێشتا ئەو وێنانەى لە بەر چاوە کە چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکردن.
دەڵێت: “دەیان کەسم بیینى لە نێو زیندانەکەدا دەمردن و دواتر فڕێیان دەدایە نێو لمە ڕەشەکەى بیابان و لەوێشەوە سەگەکان دەهاتن پەلامارى لاشەکانیان دەدا و دەیانخواردن، ئەو دیمەنانەم هەرگیز بیرناچێتەوە”.
ئەو هێشتا چاوەڕوانى جگەر گۆشەکانێتى و هیوا دەخوازێت ئەگەر ئێسک و پروسکیشیان ماوە بهنرێنەوە، چونکە ئەوە دەبێتە تاکە سەبوورى 33 ساڵ چاوەڕوانییەکەى.
پرۆسەى ئەنفال لە سەر دەستى ڕژێمى بەعس و لە ساڵى 1988 بە قوناغ بۆ لە ناو بردنى گەلى کورد دەستى پێکرد کە بە هۆیەوە زیاتر لە 182 هەزار کەس ئەنفال کران .
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









