
SNN
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایدەگەیەنێت: “پەکەکە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ گفتوگۆی لەگەڵ ئەمریکادا هەیە و لە رێگەی هێزەکانی رۆژئاوا و شەنگالەوە پەیاممان لەگەڵ ئەمریکا ئاڵوگۆڕکردووە”.
ناوەندی ریسپۆنسبل ستەیتکرافت، کە لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکایە، لە رێگەی ماڵپەڕەکەیەوە ئەو چاوپێکەوتنەی لەگەڵ بایک بڵاوکردووەتەوە کە ئەوەش ئاشکرادەکات: “پەکەکە نامەی بۆ سەرجەم سەرۆکەکانی ئەمریکا ناردووە ئەوەش لە رێگەی چەند نێوەندگرێکی جیاوازەوە”، دەشڵێت: “هەندڵیک لە باڵەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی کۆبوونەتەوە بەڵام لەسەر ئاستی ناوخۆیی”.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان، بایک وتوویەتی: “پێدەچێت ئەمریکییەکان ویستبێتیان بیروبۆچوونی ئێمە بزانن”، بەبێ ئەوەی هیچی دیکە لەوبارەیەوە ئاشکرابکات.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ریسپۆنسبل ستەیتکرافت کۆبوونەوەیەکی نێوان پەکەکە و ئەمریکا لە تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو ئەنجامدراوە.
سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئەو گفتوگۆیانە، فەرماندەیی فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا کە بەرپرسە لە چالاکی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەەڕاست بە تەواوی رەتیکردەوە روویدابێت، رائدێکی فەرماندەییەکە بە ماڵپەڕەکەی وتووە: “ئێمە بەشدارنەبووین لەو جۆرە کۆبوونەوانە و بێ ئاگاین لێی”.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ جارێکی دیکە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەبیر خەڵکی هێنایەوە کە بڕی چوار ملیۆن دۆلار دیاریکراوە بۆ هەرکەسێک کە زانیاری لەسەرر بایک ئاشکرابکات.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









