
چوارقوڕنە
SNN
پۆليسی ڕاپەڕين وردەکاری رووداوەکەی چوارقوڕنەی خستەڕوو رايگەياند: “ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی 35 ساڵە و وشوێنەواری فيشەک بە جەستەيەوە بووە”.
بەڕێوبەرايەتی پۆليسی ڕاپەڕين لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “کاتژمێر 6:35 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک بەناوی (آ،م،ب) لەدایکبووی ساڵی 1987 ڕەگەزی نێر پیشەی پۆلیس لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین-بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ژاراوە، دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنە کۆڵێن سیتی گەیەندرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە بوو، دوای ئەنجامدانی توێکاری رادەستی کەسوکاری کرایەوە”.
راشيگەياند: ” دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیسی لە ڕانیە و چوارقوڕنە ئاگادار کرانەوە بە بوونی رووداوێکی تەقەکردن لە ناحیەی چوار قوڕنە، لەگەڵ گەیشتنی هێزەکانمان بۆ شوێنی ڕووداوەکە تەقەکەرەکان رایانکردبوو بۆ شوێنێکی نادیار، چەند قەوانێکی تەقیوی جۆری چەکی کڵاشنکۆف و دەمانچە لە شوێنی رووداوەکە دۆزرانەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە “.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “بە وتەی خێزانی کوژراوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ پێش خۆرئاوابوون لە نزیک ماڵەکەی خۆیان لە ناحیەی چوارقوڕنە لەلایەن چەند کەسێکەوە دەسڕێژی گولەی کرایە سەر و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە”.
پۆليسی راپەرين دەشڵێت ” رووداوەکە دادوەری لێکۆڵینەوەی لێ ئاگادارکرایەوە و مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆتەقەکەرەکان دەرچووە، بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێڕاقی و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە”.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









