
بزوتنەوەی تاڵیبان
SNN
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند “ئەو کۆنفرانسەی بڕیار بوو بۆ ئاشتی لە ئەفغانستان لە تورکیا ساز بکرێت، دواخراوە بۆ دوای مانگی رەمەزان، باس لەوەشدەکرێت تاڵیبان رازی نەبووە بەشداریی بکات”.
مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا بە کەناڵی تەلەڤزیۆنی وڵاتەکەی وتووە “ئامادەکارییەکان کە هێشتا تەواو نەبوون، هۆکارێکی راستەوخۆی دواخستنی کۆنگرەکەیە”.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردبووەوە کە بەهۆی بەشدارینەکردنی بزوتنەوەی تاڵیبان لە کۆنگرەکە، بڕیاری دواخستنی دراوە، بەڵام وەزیری دەرەوەی تورکیا لەسەر ئەمە هیچی نەوت.
بڕیار بوو رۆژی 24ی ئهم مانگه كۆنفڕانسی ئاشتی ئهفغانستان لەنێوان حکومەتی ئەفغانستان و بزوتنەوەی تاڵیبان لە ئیستەنبوڵ بە چاودێریی تورکیا و قەتەر و نەتەوە یەکگرتووەکان ئهنجامبدرێت، بهڵام توركیا دواخستنی كۆنگرهكهی بۆ دوای مانگی رهمهزان راگهیاند.
دەوترێت بزوتنهوهی تاڵیبان لایخۆیەوە رهتیكردووەتەوە بهشداری له هیچ كۆنفڕانسێكدا بكات، بهبێ كشانهوهی هێزه بیانییهكان له ئهفغانستان.
نید برایس وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا لهكۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا لەوبارەیەوە وتی: “ئێمه ههمیشه به ڕوونی وتومانه، ئیستەنبوڵ نابێته ئەڵتەرناتیڤ بۆ دهوحه، ههوڵی دیپلۆماسیس لهبارهی كۆبوونهوهی نوێنهرانی تاڵیبان و حكومهتی ئهفغانستان بۆ گهیشتن بهئاشتی بهردهوامدهبێت”.
مانگی شوباتی ساڵی پار دواجار ئیدارەی ئەمریکا لەسەردەمی دۆناڵد ترەمپ توانیی رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان واژوو بکات و کۆتایی بە شەڕی 18 ساڵەی ئەمریکا لەو وڵاتە بهێنێت.
لەدوای هێرشەکەی 11ی سێپتەمبەری ساڵی 2001ـەوە ئەمریکا هێزی سەربازیی بردە نێو ئەفغانستان و دژ بە تاڵیبان و قاعیدە شەڕی بەرپا کرد، شەڕێک کە باجەکەی بۆ ئەمریکییەکان کوژرانی دوو هەزار و 400 سەربازیان و خەرجکردنی زیاتر لە ترلیۆنێک دۆلار بوو.
بۆ ئەفغانییەکانیش کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار خەڵکی سیڤیل، سەربازی ئەفغانی، چەکداری تاڵیبان و وێرانکردنی سەرخان و ژێرخانی ئابووریی وڵاتەکەیان بوو.
بەشێک لە بەندەکانی رێککەوتنی ئاشتیی نێوان تاڵیبان و ئەمریکا:
– قۆناغی یەکەم: لە ماوەی 135 رۆژدا هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بۆ هەشت هەزار و 600 سەرباز کەمدەکرێنەوە
– قۆناغی دووەم: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ماوەی 14 مانگدا هەموو هێزەکانیان دەکشێننەوە
– هێزە چەکدارەکانی تاڵیبان و گرووپە “جیهادییەکان”ـی دیکە دەستبەرداری شەڕ بن
– تاڵیبان لەگەڵ حکومەتی کابوڵ دەست بە دانوستان بکات
– ئەمریکا و تاڵیبان بەندکراوەکانیان دەگۆڕنەوە وەکو نیەتپاکی و دووپاتکردنەوەی پابەندبوون بە رێککەوتنەکە
– پێنج هەزار بەندکراوی تاڵیبان لەگەڵ هەزار بەندکراوی حکومەتی کابوڵ دەگۆڕدرێنەوە
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









