دۆخی ئەمنیی قامیشلۆ ئاڵۆزە و گرژییەکانی نێوان ئاسایش و بەرگری نیشتمانیی سوریا بەردەوامە

وێنەکانی گرژییەکان
SNN
هێشتا بارگرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە بەردەوامن و دۆخی ئەمنی قامیشلۆ ناجێگیرە، ئەویش پاشئەوەی شەوی رابردوو شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئاسایشی رێڤەبەری خۆسەر و چەکدارانی حکومەتی سووریا هەڵگیرسا.
بەپێی سەرچاوە نارەسمییەکان، شەڕەکە هێشتا لەناو کۆڵانەکانی قامیشلۆ بەردەوامە و دەوترێت ئەندامێکی ئاسایشی خۆسەری گیانی لەدەستداوە و هەشت سەربازی ڕژێمی سوریاش کوژراون.
چەند جارێکە گرژی و ئاڵۆزی لە قامشلۆ لە نێوان ئەو دوو هێزە دروست دەبێت، هۆکاری شەڕەکەی ئەمشەویش، بەپێی هەندێک سەرچاوە، بۆ دەستگیرکردنی دوو ئەندامی هێزەکەی سەربە رژێمی سوریا لەلایەن ئاسایشەوە دەگەڕێتەوە.
هاوکات دەوترێت هۆکاری شەڕەکە ئەوە بووە چەکدارانی بەرگری نیشتمانی سەربە ڕژێمی سوریا تەقەیان لە خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش)ی سەربە ئیدارەی خۆسەری باکور و خۆرهەڵاتی سوریا لە گەڕەکی وەحدەی قامیشلۆ کردووە و بەهۆیەوە کارمەندێکی ئاسایش گیانیلەدەستداوە.
بەوهۆیەوە شەڕو پێکدادان دروستبووەو بەپێی سەرچاوە میدیاییەکان تا ئێستا 5 چەکداری بەرگری نیشتمانی سەر بە ڕژێمی سوریا کوژراون و 6یشیان لێ بریندار بووە .
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









