دوای روسیا، ئەمریکا هەوڵ بۆ چارەسەری گرژییەکانی قامیشلۆ دەدات

وێنەکانی گرژییەکان
SNN
سەبارەت بەو گرژی و ئاڵۆزییەی لە رۆژی 20-04-2021ـەوە لە قامشلۆ دروستبووە، جەنەراڵ کێنیز مکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت “دەمانەوێت کێشەی قامشلۆ لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەین”.
کێنیز مکێنزی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات هاوبەشی گرنگی ئەمریکان و ئەمریکاش دەیەوێت بە گفتوگۆ چارەسەری دۆخی شڵەژاوی ئەو شارە بکات.
رۆژی سێشەممە 20ی نیسان لە قامشلۆ شەڕ لەنێوان ئاسایشی رێڤەبەری خۆسەر و چەکدارانی بەرگریی نیشتمانیی سەر بە حکومەتی سووریا روویدا.
رۆژی چوارشەممە 21-4-2021، شاندێکی سەربازیی رووسی لەگەڵ هەردوو لایەنی شەڕەکە لە فڕۆکەخانەی قامشلۆ کۆبووەوە و ئەنجامی کۆبوونەوەکەش ئاگربەست بوو، بەڵام ئەمڕۆ ئاگربەستەکە پێشێلکرا و شەڕ دەستیپێکردەوە.
رووبەڕووبوونەوەکان ناوە ناوە لەو شارە دروستدەبن، هێزەکانی دیفاع وەتەنی سوریا لە گەڕەکی تەی بڵاوەیان پێکروە و هێزی ئاسایشی رۆژئاواش بەرامبەریانن، زۆربەی پێکادانەکان لەسەر راستە شەقامی ئەوگەڕەکە بەردەوامییان هەیە.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









