
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران
SNN
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دەگاتە عێراق و سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات.
سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “محەمەد جەواد زەریف لەگەڵ شاندێکی یاوەری سەردانی وڵاتانی عێراق و قەتەر دەکات”.
بەپێی ئەو زانیاریانەی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردووەتەوە، سەردانەکەی زەریف بۆ عێراق بەردەوامیدانە بە پەیوەندیی هاوبەشی هەردوو وڵات، هاوکات قسەکردن لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە”.
محەمەد جەواد زەریف، لەگەڵ سەردانی بۆ عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبێتەوە.
لە ماوەی رابردوودا مستەفا کازمی نێوەندگری کۆبوونەوەیەکی نێوان ئێران و سعودیەی کرد و بڕیارە ئەم هەفتەیەش کۆبوونەوەیەکی دیکە رێکبخرێت، پێشبینی دەکرێت ئەو پرسە لە سەردانەکەی زەریف بۆ عێراق تاوتوێبکرێت.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









