“لەمساڵدا خواست لەسەر بەکارهێنانی مەشروب و جگەرە زیادی کردووە”

SNN
وەزارەتی پلاندانانی هەرێم خشتەیەکی بەراوردکاریی تایبەت بە کڕینی شتومەک و بارودۆخی بازاڕ لەنێوان ئەمساڵ و ساڵی ڕابردوودا بڵاوکردەوە و بەگوێرەی خشتەکە، بەکاربردن لە خواردنەوە کحولییەکان و پێداویستییەکانی ناوماڵدا زیادیان کردووە، لە بەرامبەردا لە چێشتخانەکان و پەروەردەدا دابەزیوە.
بەپێی خشتەکەی وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە، بەراوردی کردووە لەنێوان بەکاربردن لە مانگی ئازاری ئەمساڵ و ئازاری ساڵی ڕابردوو، بەگوێرەی بەراوردەکەش لەمساڵدا بەکاربردن بەڕێژەی %4.2 زیادیکردووە، بەگوێرەی خشتەکەی وەزارەتی پلاندانان، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، لەمساڵدا بەکاربردن لە توتن و خواردنەوە کحولییەکان، تەندروستی، پێداویستییەکانی ناوماڵ، جلوبەرگ و پێڵاو زیادی کردووە.
لە بەرامبەر ئەوەدا، بەکاربردن لە چێشتخانەکان و پەروەردە و پەیوەندییەکان دابەزیوە، ئەوەش لەژێر کاریگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دوورکەوتنەی هاووڵاتیان لە خواردنی دەرەوە و داخستنی قوتابخانەکان.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









