کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوو روونکردنەوە دەدات

SNN
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی وبومەلەرزەزانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: ئەمڕۆ کەشوهەوا جێگیرە و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پەلەکانی گەرماش لەمڕۆدا بە جیگیری دەمێنێتەوە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لە سەرو تێکڕاییەکانی خۆیەوەیەتی واتا پەلەکانی گەرما بۆ ئەم مانگە لە بەرزیدایە.
بەڕێوەبەری کەشناسی وبومەلەرزەزانی سلێمانی ئەوەشی ئاشکرا کرد: هەرچی سبەینێیە پلەکانی ئاسمان دەگۆرێت بۆ هەور و نیمچە هەور و خێرایی باش زیاد دەکات، هەروەها خۆڵ و تەپوتۆز لە هەوادا لە سەبەینێدا ئەگەری دروستبوونی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما لە سبەینێدا کەمێک بەرزبوونەوە بە خۆیانەوە دەبینن، بەڵام لە دوو رۆژی داهاتووتردا پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
روونیشیکردەوە، کە رێژەی بارانبارین تا ئێستا 401 ملیمە لە سلێمانی و گەر ئەو رێژەیە بەراود بکەین بە پار 713 ملیم بووە.
شایەنی ئاماژەپێکردنە دەستەی کەشناسی عێراق دوێنێ شەممە 24ی نیسان ئاماژەیان بەوەکرد کە گۆڕانکارییەک لە کەشوهەوادا روودەدات و ئەگەری باران بارینی کەم لە هەندیك ناوچەی هەرێم هەیە لەگەڵ بوونی هەورە بروسکە لە چاوچە شاخاوییەکان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









