
SNN
وڵاتی هيندستان دووەم وڵاتە لەڕووی زۆری ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا، بەهۆی خراپی سيستەمی تەندروستييەوە تا ئێستا نزيکەی 17 مليۆن کەس تووشی ڤايرۆسەکە بوون و زياتر لە 192 هەزار کەسيش گيانيان لەدەستداوە.
بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و گيانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هيندستان لە کاتێکدایە کاربەدەستان لە سەرانسەری ئەو وڵاتە و لە ناویاندا نیودهلی پایتەختیش هۆشداری دەدەن نەخۆشخانەکان پڕبوون و ئۆکجینیان نەماوە.
هەروەها، ئەو رێژەيە، هاوکاتیشە لەگەڵ گڕگرتنی نەخۆشخانەیەک لە یەکێک لە ناوچەکانی مۆمبای کە تیایدا چارەسەری نەخۆشەکانی کۆرۆنا دەکرا، لەو رووداوەدا 13 کەس گیانیان لەدەستدا.
هاوکات، لە چەند رۆژی رابردوودا 22 نەخۆش لە نەخۆشخانەیەکی گشتی ویلایەتی مەهاراشترای رۆژئاوا گیانیان لەدەستدا کاتێک ئۆکسجینەکەیان تەواو بوو، ئەوەش دوای ئەوەی مانگی رابردوو لە شاری مۆمبای پایتەختی ئەو ویلایەتە، بەلانیکەم نۆ نەخۆش لە نەخۆشخانەیەک بەهۆی ئاگرکەوتنەوە گیانیان لەدەستدا.
لەو بارەيەشەوە، سینگ دیۆ وەزیری تەندروستی هندستان دەڵێت “رەوشێکی زۆر ناهەموار و مەترسیدارمان هەیە، جێگاش لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکاندا نەماوە”.
هەواڵی زیاتر
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









