دانە غاز: تا نیسانی 2023 بەرهەمی غازی کێڵگەی کۆرمۆر بۆ 690 ملیۆن پێ سێجا زیاد دەکەین

كێڵگهى غازى سروشتى | فۆتۆ: AFP
SNN
کۆمپانیای دابە غازی ئیماراتی کە بە هاوبەشی کۆمپانیای نەوتی هیلال بواری غازی هەرێم بەڕێوە دەبەن، دەڵێت “بڕی 600 ملیۆن دۆلاریان تەرخانکردووە بۆ فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر تا بەرهەمهێنانی رۆژانەی 250 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا زیاد بکات”.
لە بەیاننامەیەکدا کۆمپانیاکە دەشڵێت “مەرامی زیادکردنی بەرهەمی ئەو کێڵگەیە بۆ ئەوەیە هەرێمی کوردستان پێویستییەکانی خۆی لە وزە پڕ بکاتەوە”.
کۆمپانیاکە دەڵێت “پاش ئەوەی بەهۆی کۆرۆناوە وەستابوو، پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر دەستیپێکردووەتەوە و تا نیسانی 2023 بەرهەمی غازی کێڵگەی کۆرمۆر بۆ 690 ملیۆن پێ سێجا بەرز دەکرێتەوە”.
کۆمپانیای دانە غاز باسی ئەوەشیکردووە کە بۆ ساڵی 2024 کێڵگەکە دەبێتە پڕ بەرهەمترین کێڵگە لە هەرێم و عێراق و کارێکی وا دەکەین لەو ساڵەدا کۆی بەرهەمهێنانی غاز بۆ 1 ملیار پێ سێجا لە رۆژێکدا بەرز بکەینەوە.
كۆمپانیای دانەغاز ئەوەشی خستووەتەڕوو، تاوەکو ئێستا بە بڕی دوو ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لەو کێڵگەیەدا کردووە.
لە ئێستادا کۆمپانیای دانە غاز پێداویستیی زیاتر لە 80٪ی کارەبای هەرێمی کوردستان دابیندەکات، ئاشکرایدەکات بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی بەرهەمێنانی غاز بە رێژەی 9٪ زیادیکردووە.
هەروەها کۆمپانیاکە پێشبینی ئەوەشی کردووە بە مانەوەی نرخی ئێستای نەوت، هەرێمی کوردستان بتوانێت لە چارەکی سێهەمی 2021 سەرجەم قەرزەکانی کە بە کۆمپانیا قەرزدارەکان بداتەوە.
لە تشرینی یەکەمی 2008 بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر دەستیپێکرد لە وێستگەیەک کە تازە دروستکرابوو، دانەغاز دەڵێت “ئەمە ریکۆردێکی پێوانەیی تۆمارکرد لە کەرتی پیشەسازیدا”، لە ساڵی 2009 کۆنسۆرتیۆمی پێرڵ پترۆڵیۆم پێکهێنرا لەلایەن هەریەکە لە دانەغاز و نەوتی هیلال وەکو خاوەن پشک و هەریەک لە OMV، MOL و RWE بە رێژەی 10%.
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
11كاتژمێر لهمهوپێشنرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
11كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
11كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
11كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
11كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









