
قوباد تاڵەبانی، جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: Azhi Omar
SNN
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وشکەساڵی کرد و رایگەیاند، بودجەیەکی تایبەت بۆ وشکەساڵی تەرخان دەکرێت و لەگەڵ وڵاتانی دراوسێش گفتوگۆ دەکرێت.
لایەنە پەیوەندیدارەكانیشی راسپارد بۆ ھەماھەنگیكردن بەمەبەستی كەمكردنەوەی زیانەكانی وشكەساڵی و دانانی پلانی گونجاو بۆ رووبەرووبونەوەی.
ئەمڕۆ دووشەممە بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و پارێزگارانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و سەرپەرشتیارانی ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان و نوێنەرانی وەزارەتەکانی شارەوانی و پلاندانان، کۆبوونەوەیەكی تایبەت بەشێوازەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی لەهەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
لەكۆبوونەوەكەدا بە وردی باس لەکاریگەرییەکانی كەمبارانی و وشكەساڵی لەسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم کرا و پلانی حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو دیاردەیە خرایەڕوو.
هەر لەوبارەیەوە و بەمەبەستی کەمکردنەوەى زیانە ئابورییەکانی وشکەساڵی لەسەر سێکتەرە جیاوازەکان، بودجەیەکی تایبەت تەرخانکرا و بڕیاردرا کە ئەولەویەت بدرێت بەزامنکردنی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییان گرنگی بدرێت بە پرۆژەکانی کەرتی کشتوکاڵی و پیشەسازی.
لەدواى تاوتوێکردنی هەمەلایەنەی شێوازەکانی رووبەڕووبوونەوەى ئەم دیاردەیە لەسەر هەرێمی کوردستان، پێویستی دانانی پلانی گونجاو و تەرخانکردنی بودجەی پێویست دووپاتکرایەوە بۆ دروستکردنی بەنداوی بچوک لەپێناو گلدانەوەى ئاوی باراناو و دواتر سود لێوەرگرتنەوەى لەبوارى کشتوکاڵیدا.
هاوکات لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ ئەم پرسە باس بکرێت بۆ ئەوەی هاوکاربن لەچارەسەرکردنی هەر گرفتێکدا کەرووبەڕووى هەرێم ببێتەوە بەهۆى کاریگەرییەکانی وشکەساڵییەوە.
هەروەها جەخت لەوەکرایەوە کە دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێى کەناڵە دیبلۆماتییەکانییەوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەماهەنگی بکات بۆ کۆنترۆڵکردنی شێوازەکانی بەردانەوەى ئاوی بەنداوەکان بەجۆرێک کە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگیریت و ئەو بارگرانییە کەمبکاتەوە کەبەهۆى ووشکەساڵییەوە رووبەرووى ناوچەکە دەبێتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









