عێراق و ئەمریکا مەترسییەکانی کەمپی هۆڵ تاوتوێدەکەن

سوپای ئەمریکا لە عێراق
SNN
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق مەترسییەکانی کەمپی هۆڵ-یان تاوتوێکرد کە کەوتووەتە رۆژئاوای کوردستانەوە.
قسم ئەعرەجی و ماتیۆ تولەر پێیانوایە “چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ دۆخی ئەمنیی کەمپی هۆڵ و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی پێویستییەکی حەتمییە بۆ عێراق و ناوچەکەش”.
هەردوولا باسی ناوەڕۆکی رێککەوتنە ستراتیژییەکەی نێوان ئەمریکا و عێراقیان کردووە و چۆنێتی جێبەجێکردنیان جێگەی باس بووە”.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت “لایەنی ئەمنی و سەربازیی ناوچەکە و سنووری سوریا لەگەڵ عێراق و مەترسییەکانی کەمپی هۆڵ لە سوریا بۆ سەر ئاسایشی عێراق و سنوورەکەی قسەوباسی زۆری لێوە کراوە”.
پێشتریش ئەمریکا رایگەیاندبوو “هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ناتوانن پارێزگاریی لەو دەیان هەزار داعشە و خێزانەکانیان بکەن کە لە بەندیخانەکانی رۆژئاوای کوردستاندان”.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: “هەسەدە پشکی شێری هەیە لە جەنگ دژی داعش و لەناوبردنی ئەو گرووپە، ئاماژە بەوەشدەکات کە هەسەدە بۆ هەتا هەتایە هاوبەشی راستەقینەی ئەمریکییەکانە”.
نید برایس وتیشی: “ئەو هێزانە ناتوانن وەک پێویست پاسەوان و پارێزەری ئەو دەیان هەزار خێزانەی داعش بن کە لە گرتووخانەکان بەند کراون و واشنتن بەردەوام هاوکارییان دەکات لەوبارەیەوە”.
یەکێک لەو کامپانەی خێزانەکانی داعشی تێدا دەپارێزرێت، کامپی هۆڵە کە دەکەوێتە نزیک شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانەوە.
کامپی هۆڵ 45 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شاری حەسەکەوە دوورە، گەورەترین کامپی ژێر دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوایە و 74 هەزار ژن و منداڵی چەکدارانى داعشیان تێدایە لەرەگەزنامە و ناسنامەى جیاوازی جیهانن.
نزیکەى 66%ی منداڵن و لەسەر زەوی خاکی خەلافەتی داعش لەدایکبوون و بێ ناسنامەن و ئەو کامپە لەئێستادا بەمەترسیدارترین شوێنی دنیا دادەنرێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









