
لۆگۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/4/28 مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و دارا ڕەشید وەزیری پلاندان ڕاپۆرتێکیان تایبەت بە دوا ژمارەکانی پڕۆژە بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو.
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی تێبینی و پێشنیارەکانی ئەنجومەن لە ناو پڕۆژە یاساکە جێگیر بکرێن و دواتر ئامادە بکرێت بۆ پەسەندکردنی کۆتایی ئەنجومەنی وەزیران ودواتر ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت.
لە بڕگەی دووەمی کارنامەی کۆبونەوەکە، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەرئەنجامی کۆبوونەوەی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی خستەڕوو کە تیایدا وەزارەتە پەیوەندیدارەکان وپارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان پێشنیار و پلان و کاری لە پێشینەی خۆیان پێشکەش کردووە و وا بڕیارە لەھەفتەی داھاتوو، پلانی سەرتاسەری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشكە ساڵی ئامادە بێت تا لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندبکرێت ولە نزیکترین دەرفەتدا بکەوێتە بواری جێبەجێکردن.
لە بڕگەی کۆتایی کارنامەی کۆبونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران پێنج پڕۆژە یاسای پەسەندکرد کە بریتی بوون لە : ( پڕۆژە یاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان – عێراق ) و ( پڕۆژە یاسای بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو ژمارە ( 20) ی ساڵی 1998 ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان -عێراق ) و ( پڕۆژە یاسای هەموارکردنی یاساکانی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی وپیشەسازی ، یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ، یاسای بازرگانی) و بڕیاردرا ئەم پڕۆژە یاسایانە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ تەشریعکردنیان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
12كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









