
SNN
كاتژمێری 12:30ی شەوی رابردوو، چەكدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە میحوەری رۆژئاوای كەركووكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە نزیك گوندی قایەباشی لە سنووری شارۆچكەی پردێی پارێزگای كەركووك، لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا و شەهیدبوون، دوو پێشمەرگەی ديکەش برينداربوون.
لەبارەی وردەکاری شەڕەکەوە باڵانبۆ محەمەد جێگری لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەكان لە پەرلەمانی كوردستان رايگەياند: “تیرۆریستانی داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشیان کردوەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی و پۆلیسی فیدڕالی، لە سنووری قەزای پردێ بۆ سەر سەنگەرێکی لیوای 10ی پێشمەرگە کە دەکەوێتە نزیک بەرزاییەکانی زورگەزراو و شێراوە”.
وتيشی “داعش لە دوو قۆڵەوە ئەمشەو ھێرشی کردوە، سنوری مەتار و سەر فەوجی سێی سوپای عێراق لە ناحیەی ڕیازی خۆرئاوای کەرکوک و سەر پۆلیسی فیدڕالی ،هەرچەندە سەرجەمیان ھێرشەکان تیرۆریستانی داعش تێکشکاون بەڵام لە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕالی شەهید و بریندار هەیە”.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەيەندراوێکدا هۆکاری هێرشەکەی بۆ هەبوونی بۆشای ئەمنی لەنێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراقی گەراندەوە، ئاماژەی بەوەشکرد “پێشتر چەندین جار هۆشداریمان دابوو، لەبارەی مەترسییەکانی تیرۆریستان لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنیان تێدایە، جەختدەکەینەوە کە ئەو ناوچانە پێویستیان بەهێزی هاوبەش و هاوکاری و هەماهەنگی گشتگیرو هەمەلایەن هەیە لەگەڵ سوپای عێراقدا”.
بەپێی دواين ئاماری راگەيەندراويش “سێ پێشمەرگە شەهيدبوون کە يەکێکيان نەقيبە، دوو پێشمەرگەش برينداربوون و دۆخی تەندروستيان جێگيرە و فيشەک بەر قاچيان کەوتووە”.

لەسەر هێرشەکەش هەريەک لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت پەياميان بڵاوکردەوە:
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: “بەتوندی ئیدانەى پەلاماردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەى کوردستان لەپردێ دەکەین لەلایەن دەستە چەپەڵەکانی داعشەوە، دووپاتیشی دەکەینەوە کەدەبێ بەوپەڕى توانامانەوە بەرپەرچی پەلامارە ترسنۆکانەکانی ئەو تاقمە تێرۆریستیانە بدەینەوە و بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە نەھێڵرێت”.
هەروەها، نێچيرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رايگەياند: “ئێمە چەندین جار حكومەتی فیدرالیی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشمان لە مەترسیی بەهێزبوونەوەی داعش و سوود وەرگرتن لە بۆشاییە ئەمنییەكانی ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان ئاگاداركردووەتەوە، جارێكی دیكە داوا لە پەرلەمان و حكومەتی فیدرالیی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش دەكەین، بەخێرایی كاربكەن لەسەر دروستكردنی هێزی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دا لە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان، بۆ ئەوەی چیدیكە ئەو ناوچانە وەك كۆریدۆری جموجۆڵە تیرۆریستییەكان لەلایەن داعشەوە بەكارنەهێندرێت”.
هاوکات، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەيامێکی بڵاوکردەوە و باسی لەوە کرد: ” وەک چەندین جار دووپاتمان کردووەتەوە، داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و هێشتاش هەڕەشە و مەترسییەکی راستەقینەیە لە چەندین ناوچەی عێراق، بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کە سوود لەو بۆشاییە ئەمنیە وەردەگرێت کە لەو سنوورانەدا هەیە، بۆیە جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە دەکەینەوە”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









