
SNN
بەرپرسى ژوورى هەڵبژاردنەکانى گۆڕان رايگەياند: “ئامانج لە پێکهێنانی هاوپەيمانی يەکێتی و گۆڕان پاراستنى بەرژەوەندیەکانى گەلى کورد و یەک دەنگیەتى لە پاش هەڵبژاردنەکانى عیراق لە بەرامبەر بەغدا”.
یاسین حەمە عەلى، بەرپرسى ژوورى هەڵبژاردنەکانى گۆڕان SNNی راگەیاند: “هاوپەیمانى کوردستانى، لە نێوان یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و بزوتنەوەى گۆڕان بۆ هەڵبژارنە پێشوەختەکەى عێراق پێکهێنراوە لە سەر ئاستى هەرێمى کوردستان و ناوچە دابڕێنراوەکان دەبێت،ئەگەرچى هەوڵەکان بۆ ئەوە بوو کە کۆ دەنگى نیشتیمانى دروست بکەین و زۆربەى هێز و لایەنە سیاسیەکان بەیەک دەنگى بەشدارى هەڵبژاردنەکان بکەین بەڵام بەهۆى بیروبۆچونى جیاوازەوە و نەهاتنە نێو هاوپەیمانێتیەکە نەتوانراوە ئەو کۆ دەنگیە دروست بکرێت”.
وتیشى”بەهۆى نزیک بوونى بیربۆچوونى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و بزوتنەوەى گۆڕان هاوپەیمانێتى کوردستان پێکهێنراوە و ئامانج یش لێى پاراستنى بەرژەوەندیەکانى گەلى کورد و یەک دەنگیەتى لە پاش هەڵبژاردنەکانى عیراق لە بەرامبەر بەغدا”.
ئاماژەى بەوەش کرد”پەیام و بەرنامەمان روون و ئاشکرایە کە بەرژەوەندیە نیشیمانى و نەتەوەیەکانمان خستۆتە پێش بەرژوەندى حزبى و لەو پێناوەدا ئەو هاوپەیمانێتیە پێکهێنراوە،ئەوە روونە کە لە ساڵانى ڕابردوو بەردەوام لەگەڵ حکومەتى ناوەندى لە کێشەدا بوینە بۆیە پێمان وایە تاکە کلیلى چارەسەرى ئەو کێشانە یەک دەنگى و پێکەوەى کوردە هەم لە ناوخۆى هەرێمى کوردستان و هەم لە ناوچە دابڕێنراوەکان”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









