
ئەنجومەنی دادوەری
SNN
دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بە فەرمی بڕیاری سزای بەندكردنی پێنج لە رۆژنامەنوس و چالاكوانانی بادینانی پەسەندكرد.
بەپێی نوسراوێکی فەرمی کە دەست ميدياکان کەوتووە: “سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان، بڕیاری دادگای تاوانی دووی هەولێری تایبەت بە سزای زیندانیكردن بۆ ماوەی شەش ساڵی پێنج لە ڕۆژنامەنوس و چالاكوانانی بادینان پەسەندكرد”.
دوای ئەوەی لە 16ی شوباتی رابردوو سزای زیندانیكردنی هەریەك لە (شێروان شێروانی، شڤان سەعید، ئەیاز كەرەم، هەریوان عیسا و گۆهدار زێباری) لەلایەن دادگای تاوانی دووی هەولێرەوە دەركرا، پارێزەرانی بەرگری داوای پێداچوونەوە (تەممیز)ی بڕیارەكەیان كرد، بەڵام دادگای پێداچوونەوە بڕیاریدا بە وەڵامدانەوەی داواكە بە پەسەندكردنی بڕیاری دادگا سەبارەت بە سزادانی بەندكراوان.
ڕۆژی سێشەممە 4ی ئایار دەنگۆی پەسەندكردنی بڕیارەكە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بڵاوكرایەوە، بەڵام بە نهێنی هێڵدرایەوە و هەمان ڕۆژ بەشدار حەسەن، پارێزەری دۆسیەی دەستگیركراوان لە لیدوانیکيدا وتی “ئەمڕۆ وەك دوو تیمی پارێزەران سەردانی هەریەك لە دادگای پێداچوونەوە و دادگای تاوانی دووی هەولێرمان كرد و بە فەرمی هیچ بڕیارێك لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی هەولێرەوە دەرهەق بە پێنج ڕۆژنامەنوس و چالاكوانەكەی بادینان دەرنەچووە”.
جگە لەو دەستگیركراوانەی بڕیاری دادگایان بۆ دەرچووە، ژمارەیەك دەستگیركراوی دیكەی بادینان لە بەندینخانەكاندان و دۆسیەكانیان بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.
دەقی بڕیارەكە:


نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









