گروپی پارێزەرانی گیراوانی بادینان تانە لە بڕیارەکەی دادگای هەولێر دەگرن

پێنج رۆژنامەنووسی بادینان کە سزای شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندراوە
SNN
سهرۆكی تیمی پارێزهرانی دهستگیركراوانی ههولێر و بادینان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژانەوامنیدا رایگەیاند: هەرچەندە چاوەڕوانبوون دادگای پێداچونەوە لەبەرژەوەندی رۆژنامەنوس و چالاکوانانی بادینان بڕیاربدات، بەڵام بڕیارەکەی دادگای هەولێری وەک خۆی پەسەندکردوە بۆیە لەهەنگاوی داهاتودا و پاڵپشت بە چەندین بەڵگە تانە لەبڕیارەکەی دادگای پێداچونەوەش دەگرن.
بهشدار حهسهن، سهرۆكی تیمی پارێزهرانی دهستگیركراوانی ههولێر و بادینان لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوای ئەوەی بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی دەستەی سزایی لەدادگای پێداچونەوەی هەرێم بڕیاری 6 ساڵ زیندانیکردن بۆ 5 چالاکوان و رۆژنامەنوس پەسەندکرا، وەک پارێزەرانی دۆسییەکە چەند رێگەیەکی دیکە دەگرنبەر بۆ پێداچونەوە بەدۆسیەی سزادراوانی بادینان لەوانەش تانەدان لەبڕیارەکەی دادگای پێداچونەوە کەدەبێت بەڵگەی ڕونی نایاسایی بونی بڕیارەکە بسەلمێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵگەکانی ئەوان ئەوەیە لەهیچ پرۆسەیەکی دادگاییکردندان نەبووە ئاسایش لەهۆڵی دادگابێت و خۆی دادوەر و لەدۆسییەکەشدا قسەی هەبێت ئەوەش سەرپێچی یاسایی بووە، بەڵگەی دووەمیش ئەوەیە لەکاتی وەرگرتنی وتە لەسزادراوان پارێزەریان لەگەڵدا نەبووە.
ئەوەشی خستوەتەڕو، دادگای پێداچونەوە تۆمەتی سەردانیکردنی کونسوڵخانەی ئەمریکا و ئەڵمانیای ئاڕاستەی سزادراوان کردون، بۆیە دەپرسن ئایا سەردانیکردنی کونسوڵخانەکان چ تاوانێکی تێدایە؟، هەروەها تۆمەتی کارکردنیان لەگەڵ رێکخراوی 17ی شوبات دراوەتەپاڵ لەکاتێکدا ئەو رێکخراوە تەنها لەبواری چالاکی کۆمەڵگەی مەدەنیدا کار دەکات.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









