
گوڵستان سهعید، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
جێگری لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پەسەندکردنی سزای پێنج رۆژنامەنووسەکەی بادینان لەلایەن دادگای پێداچوونەوە دەڵێت: “ئەم بڕیارە تووشی شۆکی کردین، چاوەڕوان بووین حەق بۆ خاوەن حەق بگەڕێتەوە” جەختیشی کردەوە لەوەی ئەو تۆمەتانەی کە هەیە بەڵگەیان نییە.
گوڵستان سەعید جێگری لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: “جێگەی نیگەرانییە چونکە من وەکو خۆم زۆر داوای ئازادکردنی ئەو پێنج چالاکوان و رۆژنامەنووسەم کردووە، ئێمە لە دوو رۆژی دادگاییکردنی ئەو پێنج کەسە ئامادەبووین، هیچ بەڵگەیەکی ئەوتۆ نەبووە کە گلابن لە تاوانێکەوە، تەنیا ئەوانە لە گروپێکی رۆژنامەوانی لە مەسنجەر زانیاری رۆژنامەنووسییان بڵاوکردووەتەوە”.
لەبارەی تۆمەتی “سیخوڕیکردن بۆ ئەڵمانیا و ئەمریکا” کە لە نوسراوی دادگای تێهەڵچوونەوەدا هاتووە، دەڵێت: “ئەگەر ئەو کەسانە سەردانی کونسوڵخانەی ئەمریکا یان ئەڵمانیایان کردبێت، وەک هەر رێکخراوێکی دیکە پاڵپشتی دارایی کراون، ئەمە شتێکی نامۆ نییە، ئەمریکا پشتیوانی دارایی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و هەرێمیش لێی سوودمەندە، ئەگەر پشتیوانی دارایی ئەو کەسانە تاوانبێت، ئەی پشتیوانیکردنی ئەمریکا بۆ هێزەکانی ئەمریکا ناوبنێین چی؟”.
دەشڵێت: “بەڕاستی بڕیارەکەی دادگا بۆ ئێمە جێگەی شۆکبوو، چاوەڕوانمان دەکرد دادگای پێداچوونەوە مامەڵەیەکی دادپەروەرانە لەگەڵ ئەو دۆسێیەدا بکات و حەق بۆ خاوەن حەق بگەڕێنێتەوە، بەتایبەت لەکاتێکدا کە بڕیارەکەی دادگای پێداچوونەوە بۆ ماوەی دوو مانگ دواکەوت، ئێمە پێشبینیمان دەکرد ئازادبکرێن بەڵام بەداخەوە کە ئەو سزایە بەسەر ئەو رۆژنامەنووسەدا چەسپێندرا”.
لەبارەی ئەوەی هیچ ئومێدێک ماوە کە ئەو سزایە هەڵبوەشێتەوە، جێگری لیژنەی مافی مرۆڤ رایگەیاند: “ئەم دۆسێیە دەبێت ئەنجومەنی دادوەری ئاڕاستەی دەستەی گشتی بکات و بۆچوونی خۆی لەسەر بدات بەڵام بەداخەوە نەمانبینی”.
لەبارەی ئاستی دادپەروەری ئەو دادگاییکردنە وتی: “ئێمە لەکاتی دادگاییەکەدا ئاسایشمان بینی لەناو دادگا، ئاسایش خۆی رۆڵی دەبینی و دەمانبینی تیایدا زاڵە، سەرباری ئەوەی لەکاتی لێکۆڵینەوەدا رێگە بەو پێنج کەسە نەدراوە چاویان بە پارێزەرەکانیان بکەوێت و لە رۆژی دادگادا پارێزەرەکانیان بینیووە، ئێمە گوماندەکەین کە لەژێر هەڕەشە و ئەشکەنجەدا دانپێدانانیان لێوەرگیرابێت.
وتیشی: “دەبێت هەوڵبدرێت چیتر دادگاکان بەمجۆرە دەستێوەردانی تێدا نەبێت”.
گوڵستان سەعید رایگەیاند: ئەم سزایە کاریگەری خراپ دروستدەکات لەسەر ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی کوردستان و سومعەی هەرێمیش، بەداخەوە ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەنووسی لەبەردەم مەترسیدایە و وادەکات کەسانی رۆشنبیر نەتوانن بۆچوونی خۆیان دەرببڕن، هەروەها ئەم سزایە بۆ سیستەمی دادوەری خراپە کە نەتوانرێت رێگری لە دەستوەردانی حزبی بکرێت، هیچ کەسێک نابێت مافی ئەوەی هەبێت فەرمان بە حاکمەکان بکات چونکە ئەوان ئازادن لە بڕیارەکانیان.
هەروەها وتیشی: ئەوەی دەیڵێم بۆچوونی خۆمە و بۆچوونی لیژنەکەم نییە چونکە تا ئێستا لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









