پێنتاگۆن هۆشداری لە وەڵامدانەوەی هێرشە مووشەکیەکان دەدات

SNN
پێنتاگۆن هۆشداریدەداتە ئەو گروپانەی حەشدی شەعبی کە هێرشی مووشەکی دەکەنە سەر ئەو بنکە و ناوچانەی کە هێزی ئەمریکی لێیە و دەڵێت: “وەڵامیان دەدەینەوە”.
جۆن کیربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن)، لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە وەڵامی ئەمریکا بۆ ئەو هێرشانەی، کە بنکەکانیان لە عێراق دەکاتە ئامانج رایگەیاند: “لەکات و شوێنێکدا کە خۆمان دیاری دەکەین وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەینەوە لە عێراق دەکرێتە سەرمان”.
کێربی وتی: “پاراستنی هێزەکانمان ئەولەویەتی ژمارە یەکە بەلای ئێمەوە، لەحاڵێکدا باوەڕمان بەوە کرد پێویستە وەڵامی هێرشەکان بەهەر شێوەیەک لە شێوەکان بدەینەوە، ئەو کارە لەکات و شوێنێکدا دەکەین کە خۆمان هەڵیدەبژێرین”.
وتیشی: ” کەس روودانی ئەو جۆرە هێرشانە ناخوازێت و بەشێوەیەکی زۆر ورد چاودێری دەکەین.”
هاوکات ئاماژەی بەوەکرد: پابەندین بە ئەرکەکانمانەوە لە عێراق کە لەسەر داوای حکومەتی عێراقی جێبەجێ دەکرێن بۆ یارمەتیدانیان لە روبەڕووبونەوەی داعش. ئەمریکا لەڕێگەی بەرزکردنەوەی توانای هێزە عێراقییەکانەوە، دەیەوێت سنورێک بۆ بەهێزبوونەوەی داعش دابنێت. چاودێری و لێکۆڵینەوەی چڕ لەو هێرشانە دەکەین کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکاتە ئامانج”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









