حکومەت راگەیەندراوێک لەبارەی بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڵاودەکاتەوە

لۆگۆی حکومەتی هەرێم | فۆتۆ: SNN
SNN
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی، راگەیەندراویک دەربارەی گیراوانی بادینان بڵاودەکاتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، کە سیستمی دادگا لە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیە، حکومەت بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت دەستوەردان لە کاری دادگا بکات.
دهقی راگهندراوهكهی ئهنجومهنی وهرزیران:
لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان تایبەت بە دانپێدانانەکانی پێنج تاوانبار، ناوی چەند کونسوڵخانەیەک هاتبوو لە میانی کەیسەکەدا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە سیستەمی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیە لە حکومەت، بۆیە حکومەت بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت دەستوەردان لە کاروباری دادگاکاندا بکات.
لە هەمانکاتدا بە رێز و پێزانینێکی زۆرەوە، لە رۆڵی هاوپەیمانەکانمان لە دیپلۆماتکاران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەڕوانین، بەتایبەتی پشتیوانیکردنمان لە شەڕی دژ بە داعش.
ئێمە پابەندین بە ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی کاری راگەیاندن و سەروەری یاسا. بەردەوامیش دەبین لە شەڕی دژ تیرۆر و پارێزگاریکردن و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیانمان و کونسوڵخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان لە هەرێمی کوردستان، كه کاری لە پێشینەمان دەبێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
7\ 5\ 2021
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









