
دهۆک
SNN
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە شارۆچکەی کەڵەکچی قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک، دووکەس کوژران و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی زانيارييەکانی SNN، شەڕەکە لە کاتژمێر 12ی شەوی رابردوو لەنێوان دوو بنەماڵە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دروستبووە و لە ئەنجامدا پیاوێک و ژنەکەی کوژران و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون و بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک”.
هاوکات، هەڤاڵ زێباری بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەکچی رايگەياندووە: “شەڕ و ناکۆکیی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە دەگەڕێتەوە بۆ 15 ساڵ پێش ئێستا و بەردەوام ناکۆکیی لەنێوانیاندا هەبووە بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتبووە ئەوەی زیانی گیانی هەبێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









