
SNN
قائيمقاميەتی سلێمانی رايگەياند: “لە پێناو تەندروستی هاوڵاتیان کاری لیژنەکان بۆ رۆژانی دوای مانگی ڕەمەزان زیاتر چڕ دەبێتەوە“.
ئاوات محەمەد قائيمقامی سلێمانی لە لێدوانێکيدا بە SNNی راگەياند: “شانازی بەوەوە ناکەین کە بڕیاری داخستنی شوێنێک بدەین بەڵکو داخستنی شوێنێک قورسترین بڕیارە بەڵام لە پێناو پاراستنی تەندروستی هەمووان ئەو بڕیارانە دەدەین و ئامانجمان ئەوەیە لە کۆتای ساڵدا ئامارێک ڕابگەیەنین کە کەمترین سەرپێچی تۆمار کرابێت”.
وتيشی “زۆرینەی شوێنەكان پابەندنی رێنماییەكانن ئەوەی پابەند نییە كەمینەن، بۆیە ھاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە رێگە بەخواردنی بەسەرچوو زیانبەخش نادەین بگاتە سەر سفرەو خوانەکانیان و کاری لیژنە هابەشەکان بۆ دوای مانگی ڕەمەزانیش بەمجۆرە و زیاتریش بەردوام و دەستکراوە دەبن”.
دەشڵێت “شوێن هەبووە دەستخۆشیمان لێ کردووە بۆ جێبەجێ کردنی رێنمایەکان بەڵام دوای دوو رۆژ لیژنەکان سەردانی کردوون و سەرپێچیان لێ بینیوە شوێنەکەیان داخستووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد “هەر کەسێک یان بازرگانێک دەزانێت غەدری لێکراوە لەسەر داخستنی شوێنەکە ئەوادەتوانێت لە دادگا سکاڵا تۆمار بکات، چونکە قورسترین بڕیار سزادانی شوێنەكان و داخستنیانە، بەڵام ناكرێت ژیان و تەندروستی هاوڵاتیان بكەوێتە مەترسیەوە”.
هاوکات ڕونیشيکردەوە “لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا و پێش مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لیژنەهابەشەکان توانیویانە22 هەزار و 696 سەردانی بکەن و لەو ژمارەیە دوو هەزار و 718پسولەی سەرپێچی کراوە و 210 شوێن داخراوە و 20شوێنیش دراوەتە دادگا”.
باسی لەوەشکرد: “هەر لەو ماوەيەدا 191 تەن خواردنی ئیکسپایەر لەناوبراوە، بەڵام لەم مانگەدا بەهۆی ئەوەی خواست زۆر لەسەر خواردنی جۆراوجۆر بۆیە دەسەڵاتێکی زیاتر دراوەتە لیژنەکان بۆ چاودێری کردن و بەدواداچونی بازاڕ و مارکێت و شوێنەکان دیارە چاودێری کردن و بەسە کردنەوەکان بۆ دوای مانگی ڕەمەزانیش بەردەوامی دەبێت”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









