تا ئێستا دەیان چالاکوان لە عێراق کوژراون یاخود رفێندراون

SNN
شەوی رابردوو هەوڵی کوشتنی پەیامنێری کەناڵی فورات نیوز درا و گولەیەک بەر سەری کەوت، ئەمەش بە رۆژێک دێت لەدوای کوژرانی چالاکوانێکی عێراقی کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا و بەریتانیای لەسەری هاتە دەنگ.
ئیهاب ئەلوەزنی، رێکخەری شەپۆلی ناڕەزاییەکانی عێراق بوو کە شەوی شەممە لە کەربەلا کوژرا. ئیهاب، بە یەکێک لە دەنگە هەرە ڕاشکاوەکان ناسرابوو دژ بە گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی دەوڵەت و هەروەها داوای سنوردانانیشی دەکرد بۆ کاریگەرییەکانی ئێران و بۆ دەستە و تاقمە چەکدارە شیعەکان لە کەربەلا.
بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی ئەم چالاکوانە بووە مایەی شۆکبوونی لایەنگرانی رێکخراوی “شۆڕشی بیست” و لایەنگرانی رێکخراوەکە لە زۆرێک لە ناوچەکانی باشووری عێراق خۆپیشاندانیان کرد و داوایان لە حکومەت کرد خوێنڕشتن رابگرێت.
سەرباری ئەو داواکاریەی خۆپیشاندەران دوێنێ ئەحمەد حەسەن پەیامنێری کەناڵی فورات نیوز لە نزیک ماڵەکەی خۆی تەقەی لێکرا و گولە بەر سەری کەوت، لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.
کوشتنی چالاکوان و رێکخەرانی خۆپیشاندانە فراوانەکانی عێراق دیاردەیەکی نامۆ نییە بە وڵاتەکە، لە تشرینی یەکەمی 2019ەوە و تا ئێستا نزیکەی 30 چالاکوان کوژراون و دەیانی دیکەش رفێندراون و پاش ماوەیەک ئازادکراون.
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









