
SNN
دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر ئەندامی پێشووی دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت.” ئەگەر بڵێم دۆخی دادگاکان و دادوەری لەهەرێمی کوردستان باشە ئەوا ڕاست ناڵێم دادگاكان سه‌ربه‌خۆ نیین، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه له‌دادگای پێداچوونه‌وه‌ن”.
ناوبراو دەڵێت: ” دەسەڵاتی دادوەری لەم دوواییەدا وەک پەرلەمانی لێهاتووە حیزبەکان بە دابەشکاری حیزب دادوەرەکان دادەنێن دادوه‌ره‌كان بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه پله‌باڵاكان واته (مناصب قضائی علیا) ڕێگه به‌حیزبه‌كان ده‌ده‌ن ئه‌مه شتێكی ناشیرینه به‌ڕاستی له‌به‌رئه‌وه خۆیان به‌قه‌رزاری ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه ده‌زانن من زۆرم پێ ناخۆش بوو وتم دادگایه‌ك ئه‌ندامه‌كانی به‌وجۆره بکه‌ن هه‌ر دادگا نه‌بێت باشتره”.
ادوەر عەبدولکەریم حەیدەر دەشڵێت” ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ی چالاکوانان و ڕۆژنامەوانانی بادینان به‌وجۆره بۆم ڕه‌وانه‌كرابێت به‌تاوانی ڕه‌چاوناكه‌م به‌ڵكو به‌شتێكی زۆر ئاساییه ڕه‌چاوی ده‌كه‌م، دادوه‌رێك كه دادپه‌روه‌ر نه‌بێت خۆی ده‌زانێت وانییه و حوكمیشی له‌سه‌رده‌دات ئه‌وه شوێنی دۆزه‌خه.”
دادوەر حەیدەر عەبدولکەریم ئاماژەی بە بڕگەیەکی تر لەهۆکارەکان کرد لەدەرچوونی بڕیارەکەی دادگا کە باسی لە دانپێدانانی تۆمەتباران کردبوو، لەو ڕووەوە دەڵێت” له‌كاتێكدا یاسا زۆر سەنگ و قورسایی بۆ دانپێدان داده‌نێت له‌مادده‌ی (218) له یاسای بنه‌ماكانی دادبینی سزایی عێراقی مه‌رجێكی داناوه و ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌و دانپێدانه ئه‌نجامی (اكراه) واته زۆرلێكردنی مادی و مه‌عنه‌وی نه‌بووبێت، تۆمه‌تباره‌كان له‌كاتی دادگایی كردن وتیان ئێمه ئهشكهنجهدراوین كه‌واته ده‌بێت ئه‌م ده‌قه جێبه‌جێ بكه‌ن كه دادگا هه‌واڵێكی بۆ هات تۆمه‌تباره‌كه ده‌ڵێت ئهشكهنجهدراوم پێویسته له‌سه‌ر دادگای سزادان و ئه‌ندامه‌كانی به‌تۆمه‌تباره‌كه بڵێن چۆن ئهشكهنجهدراویت؟ ئهشكهنجهكهت مادییه یان مه‌عنه‌ویه؟ كه وتی مادییه، ده‌بێت پێی بوترێت له‌كوێ دراویت؟ بۆنموونه ده‌ڵێت له‌پشتم یان له‌ملم یاخود له‌ده‌ستم، شوێنه‌كه‌ی پیشان بدات كه شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه هه‌یه یان نییه، ئه‌مانه هیچی نه‌كراوه، ئه‌گه‌ریش وتی زۆرلێكرنهكه مه‌عنه‌وییه (واتە لەژێر هەڕەشەکردن بەجۆرێک لەجۆرەکان کە کەسەکە بکەوێتە ژێر فشاری دەروونی) ئه‌وكاته ده‌بێت دادوه‌ر بڵێت به‌ڵگه‌ت هه‌یه بۆم بسه‌لمێنیت؟ ده‌بێت گوێ له‌قسه‌كانی بگرن و ده‌رفه‌تیشی پێ بده‌ن ئه‌و وهقائیعانهی بۆ بسه‌لمێنێت، دادگایكردنی دادپه‌روه‌ر به‌وجۆره ده‌بێت.”
ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا دادگای پێداچوونەوە سزای پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوانی بادینانی بە شەش ساڵ زیندانی پەسەندکرد ئەوەش کاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانی لێکەوتگەوە.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









