لە هاویندا گۆڕانکاری بەسەر کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیدا دێت

وێستگەی کارەبا
SNN
تائێستا زیاتر لە 660 هەزار پێوەری زیرەکی کارەبا لە هەرێم بەستراون و پرۆسەکەش بەردەوامە و بەرپرسێکی وەزارەتی کارەباش دەڵێت، بۆ هاوینی ئەمساڵ گۆڕانکاری بەسەر کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا دێت.
كەمال محەممەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكوومهتی ههرێمی كوردستان، بە مەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كاری تیمەكانی بەستنی پێوەری زیرەك، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پێوەری زیرەكی كرد و دووپاتی كردهوه كه پڕۆژهكه له خزمهتی باشكردنی ماوهكانی پێدانی كارهبا و باشكردنی ڕهوشی كارهبای نیشتمانییه.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژه بهوه كرا تائێستا 663 هەزار و665 پێوەر لە تەواوی هەرێمی كوردستان بەستراون، كە دەكاتە لە 42%ی سەرجەم هاوبەشانی كارەبا.
لە لایەکی دیکەوە دیار تاهیر بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وەزارەتی كارەبا لە لێدوانێکدا رایگەیاندوە: “ئێستا بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتۆتە بڕی سێ هەزار و 500 مێگاوات، بۆیە رۆژانە زیاتر لە 20 بۆ 21 کاتژمێر كارەبای نیشتمانی بەهاووڵاتیان دەدرێت”.
راشیگەیاند، پێشبینی دەكرێت هاوینی ئەمساڵ بەراورد بەساڵانی رابردوو، گۆڕانكاری بەسەر کاتژمێرەکانی پێدانی كارەبا بێت، بەو پێیەی بەرهەمهێنانی كارەبا زیاتر دەبێت و چەند پڕۆژەیەكی كارەبا دەكەونەكار، لەوانە پڕۆژەی 165 مێگاواتی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای گەرمیانك كە لەمانگی شەشدا دەكەوێتەكار، هەروەها توانای بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەی كارەبای خەبات زیاتر دەبێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









