ئەمنستی: پێویستە حکومەتی هەرێم بە بێ مەرج گیراوانی بادینان ئازاد بکات

SNN
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ سەپاندنی سزای زیندان بەسەر چالاکوانانی بادینان بە نادادپەروەرانە ناودەبات و داوای دەستبەجێ ئازادکردنیان دەکات.
لە تویتێکدا ئەمنستی رایگەیاندوە: “بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بۆ سزادانی شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، هەریوان عیسا، ئەیاز ئەکرەم و شڤان سەعید، بە دڵنیاییەوە رەتدەکەینەوە، سەرەڕای سەرپێچیکردنی ستانداردەکانی دادگایەکی دادپەروەرانە”.
راشیگەیاندوە: “ئەو پێنج چالاکوان و رۆژنامەنوسانە لە دادگایەکی نادادپەروەرانەدا سزایان بەسەردا سەپێنراوە، لەو کاتەوە کەس و کاریان نەیانتوانیوە بیانبینن و داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین بەپەلە و بێ مەرج ئازادیان بکات”.
پەسەندکردنی سەپاندنی سزا بە سەر ئەو چالاکوان و رۆژنامەنوسانەی بادینان نەک هەر لە سەر ئاستی ناوخۆ، بەڵکوو لە دەرەوەش کاردانەوە و ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتوەتەوە و بە بڕیارێکی سیاسی لێکدراوەتەوە، دژ بە رەخنەگران و دەنگە ناڕازیەکان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









