نەتەوەيەکگرتووەکان شەشەمين راپۆرتی لەسەر داعش پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسايش کرد

SNN
تيمی لێکۆڵينەوەی سەر بە نەتەوەيەکگرتووەکان شەشەمين راپۆرتی لەبارەی داعشەوە پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسايشی نێودەوڵەتی کرد.
کەریم ئەحمەد خان راوێژکاری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دوا ڕاپۆرتی خۆی داوە بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە يەکگرتووەکان و بەپێی راپۆرتەکەی: “ریکخراوی داعش جينۆسايدی دژ بە ئێزيدييەکان ئەنجامداوە و بە ڵگەی روون و حاشا هەڵنەگر هەن لەو بارەيەوە، بەرنامەيەکی فراوانی چەکی کيميايی هەبووە”.
هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە: “داعش لە ساڵی 2016 گازی خەردەلی بەکارهێناوە”، دەشڵێت “پشتگيری ياسايەک دەکەين بۆ دامەزراندنی دادگايەکی تايبەت بە ئەندامانی داعش لە عێراق”.
بەڵگەکانی لەلایەن ئەم تیمەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کۆکراونەتەوە پشتڕاستی دەکاتەوە “تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارن لە لەناوبردن و کوشتن و دەستدرێژیکردن و ئەشکەنجەدان و کۆیلەکردن و سەرکوتکردن و تاوانەکانی تری جەنگ و هەروەهاش تاوانەکانی دژە مرۆڤایەتی لەبەرامبەر ئێزدییەکاندا”.
لەو بەڵگانەی کۆکراونەتەوە: “پشتڕاست کراوەتەوە بەرنامەی چەکی کیمیاییش کراون لە تاقیگەکانی زانکۆی موسڵدا، ئەو کاتەی داعش دەستی گرت بەسەر شاری موسڵدا لە ساڵی 2014دا، ئەو هەنگاوەی داعش لە ڕێی بەکارهێنانی کلۆرین بووە وەک چەکێک لەگەڵ پەرەپێدانی مەتریاڵی ژەهراوی وەک ثالیوم و نیکۆتین، تاقیکردنەوەکانیش لەسەر گیراوەکانی لای داعش کراون و هەمووشیان مردوون، لە ساڵی 2016شدا داعش بەرنامەی دروستکردنی خەردەلی لە گۆگرد داڕشت، لە رێی تەقاندنی 40 مووشەکەوە بۆسەر شارۆچکەی تازە خورماتوو”.
بەپێی دواين ئاماری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوە ئێزدییەکان، لە پارێزگای دهۆک: “تا ئێستا داعش بووەتە هۆی، ئاوارەکردنی نزیکەی 360 هەزار کەس و شەهیدکردنی هەزار و 293 ئێزدی”.
هەروەک نووسینگەکە رایگەیاندووە: “تا ئێستا هەزار و 199 ژن و 339 منداڵی رفێندراو لەژێر چنگی داعش رزگار کراون و چارەنووسی دوو هەزار و 887 هاووڵاتیی کوردی ئێزدیی رفێندراویش دیارنییە”.
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









