
لۆگۆی حکومەتی هەرێم | فۆتۆ: SNN
SNN
نووسینگەی رێکخەر بۆ راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی راگەیەندراوێکی رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ دەداتەوە لە بارەی سزادانی پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوانی بادینان و تیایدا باس لەوە دەکات: سزادانی ئەو کەسانە پەیوەندی بە پیشەی رۆژنامەگەری و چالاکوانیەوە نەبووە.
لە وەڵامەکەیدا نوسینگەی رێکخەر بۆ راسپاردە نێودەوڵەتیەکان رایگەیاندووە: “دادگا سەربەخۆیە لە حکومەت و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست لە پرۆسە یاساییەکان وەرنادات”.
راشیگەیاندووە: “حوکمی پێنج سزادراوەکە هیچ پەیوەندییەکی بە پیشەی رۆژنامەگەری و چالاکوانییەوە نەبووە، بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تاوانباربوون بە کۆکردنەوەی زانیاری نهێنی و گواستنەوەیان بۆ بۆ رێکخراوێک کە زۆرجار بەشداری لە چالاکی تیرۆریستیدا کردووە”.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، کە رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئامنستی ئینتەرناشناڵ) لە راگەیەنراوێکدا نیگەرانی خۆی لە پەسەندکردنی سزای زیندانیکردنی پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوانی بادینان دەربڕیبوو، بڕیارەکەشی بە سەرپێچیکردن لە ستانداردەکانی دادگایەکی دادپەروەرانە ناوبردوو.
سزادانی ئەو رۆژنامەنوسان و چالاکوانانە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێم ناڕەزایەتی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و هەر ئەمڕۆ یەکێتی ئەوروپا نیگەرانی خۆی لە سزادانی ئەو پێنج کەسە دەربڕی و رایگەیاند: “ئەم بڕيارانە بەشێوەيەکی نەرێنی کاريگەری دەبێت لەسەر کپکردنی دەنگی ناڕازی لە هەریمی کوردستان، هەروەها رۆژنامەنوسان نابێ بە ترس و سنووردانانەوە کارەکانيان بکەن”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









