
پارەی عێراقی
SNN
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی چاکسازی لە بواری باج رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد و ئاماژە بە گرتنەبەری چەند رێکارێکیش دەکات لەو بوارەدا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: “لە چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری چاکسازی کە پێداگرى لەسەر چاکسازیی سیستەمی باج بە شێویەکی دادپەروەرانە دەکاتەوە لە وەرگرتنی باج و گرتنەبەری هەموو رێکارێکی یاسایی و کارگێڕی بۆ رێگەگرتن لە خۆدزینەوە لە باج و میکانیزم و پێوەری تازە بۆ رێکخستنی باج چەند هەنگاوێک گیراونەتەبەر.
لەبارەی ئەو هەنگاوانەشەوە روونیکردوەتەوە: “دانانی باجی دەرامەت لەسەر بەرهەمە نەوتی و سوتەمەنییەکان و مەوادی کیمیایی تایبەت بە سوتەمەنییەکان و پاشەڕۆی سوتەمەنییەکان، کە ئەم بڕیارە لە مانگی ئادارەوە کەوتوەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و 7% باج لە بە ها لە کاتی هاوردەکردن و 4% باج لە کاتی هەناردەکردن وەردەگیرێت”.
راشیگەیاند: “مامەڵەی هیچ کۆمپانیایەکی نەوت و گاز راییناکرێت تا پاکانەی باجی لەگەڵدا نەبێت و وردبینیی بڕی باجی خەمڵێنراو لە لایەن وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان ئەنجام دەدرێت”.
هەر لە چوارچێوەی رێکارەکاندا ئاماژە بەوەکراوە: “دەبێت سەرجەم کۆمپانیاکانی دابینکار خۆیان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، تۆمار بکەن”.
لە کۆتاییشدا رایگەیاندووە: “بڕیاری وەرگرتنی باج لە کارمەندی بیانیی بواری نەوت و گازیش لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە کەوتوەتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









