مەرجەکان و کاتی پێشکەشکردنی فۆرمی وەرگرتنی کارمەندانی سەر سندوق راگەیەنرا

کارمەندی کۆمسیۆن
SNN
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ وەرگرتنی کارمەندانی سەرسندوق و مەرجەکانیش رادەگەیەنێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: “کۆمسیۆن دوو شێواز بۆ دیاریکردنی کارمەندی سەر سندوق پەیڕەودەکات”.
راشیگەیاند: “پێویستە ئەو کەسە بەلایەنی کەمەوە هەڵگری بروانامەی ئامادەیی بێت و کارتی دەنگدانی هەبێت و دانیشتووی ئەو پارێزگایەبێت کە دەیەوێت کاری لێبکات”.
باسی لەوەشکرد: “پێویستە ئەو کەسە تەمەنی سەرو 18 ساڵ بێت و بەڵێننامەیەك پڕکاتەوە کە تۆماری تاوانی نییە”.
لە لایەکی ترەوە حوسێن رەقیب، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: “بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق، کۆمیسیۆن پێویستی بە نزیکەی 200 هەزار کارمەندە لەگەڵ فەرمانبەرانی دەوڵەت، ئەمساڵ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکانیش دەتوانن داواکاری پێشکێش بکەن.”
دهربارهى وادەی کردنەوەی دەرگای پێشکهشکردن، بەرپرسەکەی کۆمیسیۆن وتی: “دوای جەژنی رەمەزان فۆڕمەکە ئامادە دەکرێت و دەخرێتە وێبسایتی کۆمیسیۆنەوە و پێشکێشکردن بەشێوازی ئەلیکترۆنی دەبێت.” هەروەها وتی “لەو ژمارەیە بەشێکی بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت”، بەبێ ئەوەی ژمارەکە ئاشکرا بکات.
بڕیار وایە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









