بە هۆی نەخۆشیەکی نادیارەوە 11 هەزار مریشک لە هەولێر مرداربوونەوە

SNN
لە کێڵگەیەکی پەلەوەری شاری هەولێر بە هۆی نەخۆشیەکی نادیارەوە 11 هەزار مریشک مردار بوونەوە و لێکۆڵینەوە لەو بارەوە بەردەوامە.
هه‌مزه ئه‌حمه‌د فه‌قێ خاوەنی کێڵگەیەکی پەلەوەر لە هەولێر رایگەیاندوە: ”ماوه‌ی چوار رۆژه، نزیكه‌ی ١١ هه‌زار مریشك مرداربوون، مریشكه‌كان له ته‌مه‌نی 33 رۆژییه‌وه تووشی حاڵه‌تێك بوون كه سه‌ره‌تا پژمینیان هه‌بوو، بردمن بۆ نۆرینگه‌ی ڤێتێرنه‌ری و چاره‌سه‌رم بۆیان وه‌رگرت، به‌ڵام هه‌ر رۆژی یه‌كه‌م 100 مریشك مرداربوون و رۆژی دووه‌م هه‌زار مریشك و له چوار رۆژدا له كۆی 11 هه‌زار مریشك ته‌نیا 500 مریشكم ماوه‌ته‌وه”.
له‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه داراییەکان، هه‌مزه ئه‌حمه‌د فه‌قێ ده‌ڵێت ”35 ملیۆن دینار خه‌رجی بووه و به‌پێی خه‌مڵاندنی خۆم بۆ فرۆشتنه‌كه نزیكه‌ی 80 ملیۆن دینار زه‌ره‌ره”.
هه‌رچه‌نده ئه‌و مریشكانه‌ی كه مرداربوون، به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و بۆ بەرگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه پێویسته به‌سووتاندن له‌ناوببرێن، به‌ڵام به‌گوته‌ی خاوه‌ن په‌له‌وه‌رگاكه چه‌ندین خاوه‌ن ئاژه‌ڵ هاتوون مریشكه مرداربووهكانیان بردووه و وتی: ”زۆر خاوه‌ن مه‌ڕ دەهاتن ئۆتۆمبێلیان راده‌گرت و مریشكه مرداربووه‌كه‌یان ده‌برد بۆ ئەوەی بیدن بە سهگەکانیان”.
هاوكات مامه‌ند محه‌مه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری ڤێتێرنه‌ری هه‌ولێر، بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاندوە:” پێشتر ئه‌وان ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه، بۆیه‌ش ئێستا هاتوون بۆ وه‌رگرتنی نموونه‌ی نه‌خۆشییه‌كه و ناردنی بۆ تاقیگه‌ی تایبه‌تمه‌ند بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت هۆكاری مرداربوونی ئه‌و ژماره زۆره مریشكه چییه.”
مامه‌ند محه‌مه‌د قادر له‌باره‌ی پێشبینییه‌كانیان بۆ جۆری نه‌خۆشییه‌كه وتی: ”ئه‌و ژمارە زۆره مریشكه مرداربووه، به پێشبینی ئێمه ڤایرۆسی نیوكاسڵه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی تاقیگه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌مان بۆ ده‌ستنیشان بكات، ئه‌گه‌ر كیت هه‌بێت ئه‌وا له میانی دوو رۆژ ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌چێت”.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڤێتێرنه‌ری هه‌ولێر له‌باره‌ی شێوازی له‌ناوبردنی ته‌ندروست بۆ ئاژه‌ڵی مرداربوو وتی: ”سووتان باشترین شته، به‌ڵام چونكه لێره ئه‌وه نییه، بۆیه ده‌بێت له چاڵێك دابپۆشرێت و نابێت له‌سه‌ر رێگاوبانه‌كان بێت و ببێته سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه”.
نیوکاسڵ نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و تووشی پەلەوەر و باڵندەکان دەبێت کە تووشبوونی مریشک لە پلەی یەکەمدایە و رێژەی مرداربوونی مریشک بەھۆی ئەم ڤایرۆسەوە لەسەدا سەدە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ھەرێمی کوردستان ھەزار و 626 کێڵگەی پەلەوەری مۆڵەتدار و 500 کێڵگەی بێ مۆڵەت ھەیە کە سەرجەمیان ساڵانە 170 ھەزار تۆن مریشک بەرھەمدەهێنن.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









