SNN ناوەرۆکی کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتوەکان و پارێزەرانی چالاکوانانی بادینان ئاشکرا دەکات

دەستگيرکراوانی بادينان
SNN
ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان لە هەرێم بۆ وەرگرتنی زانیاری لە سەر دۆسیەی چالاکوانانی بادینان لەگەڵ پارێزەرانی ئەو چالاکوانانە کۆبووەوە و یەکێک لە پرسیارەکانیشیان لەبارەی یەک لەو سێ دادوەرە بووە کە بڕیاری پەسەندکردنی سزاکەیانی واژۆکردووە و دەوترێت خانەنشینکراوە و بە نایاسایی لە پۆستەکەیدا ماوەتەوە.
بەشدار حەسەن یەکێک لە پارێزەرانی چالاکوانانی بادینان بە SNNی راگەیاند: “کۆبوونەوە بەپەلەکە لە سەر داوای نەتەوە یەکگرتوەکان بووە و ئامانج لێی روونکردنەوەی هەندێک بابەت و “چەواشەکاری”بووە کە لە میدیای دەسەڵاتەوە لەبارەی دۆسیەکەوە بڵاوکراوەتەوە”.
وتیشی “یەکێک لەو بابەتانە ئەوە بووە کە پرسیاریان کردووە کە ئایا هەر پێنج دادوەرەکەی دادگای پێداچوونەوە واژۆیان لەسەر پەسەندکردنی سزای زیندانی ئەو چالاکوانانە کردووە، بەڵام ئێمە رەتمانکردەوە و پێمان راگەیاندن، کە دوو لە دادوەرەکان واژۆیان نەکردووە و پێیان وابووە کە دەبێت ئەو بڕیارە هەڵبوەشێتەوە”.
راشیگەیاند، بە شاندەکەی نەتوەیەکگرتوەکانیان راگەیاندووە: “لە بڕیارەکەی دادگای پێداچوونەوەدا هاتووە بە زۆرینە و واتە بە کۆی دەنگ نەبوە و ئەوەش بەڵگەیەکی روون و ئاشکرایە کە تەنها سێ دادوەر واژۆیان لەسەر بڕیارەکە کردوە”.
ئەو پارێزەرە باسی لەوەشکرد: “چەواشەکاریەکی دیکەی میدیای دەسەڵات کە بریتی بوە لەوەی گوایە “سزادراوان لە هۆڵی دادگا وتوویانە دەیانەوێت ویژدانی خۆیان ئاسودە بکەن و دان بە تاوانەکەیاندا بنێن”، ئەوەشمان بۆ روونکردنەوە و وتمان هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستییەوە”.
بەشدار حەسەن ئەوەشی خستەڕوو: “کە هەر لەو دانیشتنەدا بەهەموو جۆرێک رەتیانکردوەتەوە کە وەک پارێزەران واژۆیان لەسەر دۆسیە و ئیفادەکانی ئەو چالاکوان و رۆژنامەنوسانە کردبێت و ئەوەی لەو بارەشەوە دەوترێت راست نییە”.
خاڵێکی دیکە کە جێی پرسیار بووە بەلای نەتەوەیەکگرتوەکان راستی و دروستی ئەوە بووە کە هۆکارێکی بە تاوانبار نیشاندانی ئەو چالاکوانانە کۆبوونەوەیان بووە لەگەڵ کۆنسولی وڵاتانی ئەڵمانیا و ئەمریکا لەو رووەشەوە پارێزەری ئەو چالاکوانانە باسی لەوەکرد: “کە ئەوەمان بۆ شاندەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان پشتڕاست کردوەتەوە”.
روونیشیکردەوە: “هەر لەو چوارچێوەدا پرسیاریان لەوەکردووە کە بۆچی سەردانی کۆنسوڵی ئەڵمانیا بۆ گوندی دۆرێ لە بارزان بە تاوان ئەژمار کراوە و پرسیان کە لەو گوندە چی لێیە؟ “ئێمەش وتمان گوندێک وەک گوندەکانی دیکەی کوردستان کە ئازاد کراوە و ناوچەیەکی قەدەغە نییە و هەموو کەس دەتوانێت سەردانی بکات”.
خاڵێکی دیکەی جێی سەرنجی نەتەوەیەکگرتوەکان ئەو زانیاریانە بووە کە لەبارەی یەکێک لەو سێ دادوەرەوە بڵاوکراوەتەوە کە خانەنشین بووە و بە نایاسایی لە پۆستەکەیدایە، لەو بارەشەوە بەشدار حەسەن وتی “ئەو زانیاریەیان بۆ شاندەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان پشتڕاست کردوەتەوە و پێیان راگەیاندوون کە یەکێک لەو دادوەرانە خانەنشینە و بە بێ رەزامەندی فەرمی ماوەی کارکردنی بۆ درێژکراوەتەوە و دەستەی دەستپاکی بە نوسراوی فەرمی بە ژمارە 89 لە 7ی 7 بە ئەنجومەنی دادوەری راگەیاندووە کە درێژکردنەوەی تەمەنی ئەو دادوەرە نایاساییە”.
ئەو پارێزەرەی چالاکوانان و رۆژنامەنوسانی بادینان هیمای بۆ ئەوەشکرد: “کە ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان پاڵپشتی خۆیان بۆ ئەو سزادراوانە دەربڕیووە و رایانگەیاندووە درێغی ناکەن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پشتیوانی لەو چالاکوانانە دەکەن”.
بەشدار حەسەن گەشبینی خۆی نیشاندا کە لە کۆتا قۆناغی تانەلێداندا بتوانن دۆسیەکە بە قازانجی سزادراوان کۆتایی پێبهێنن و ئاشکراشی کرد: “کە دوای جەژنی رەمەزان تانە لە بڕیاری پەسەندکردنی سزای زیندانی کردنی بریگرتەکانیان دەدەن”.
هاوکات لەگەڵ ئەو دانیشتنە، راپۆتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاوکرایەوە کە تیایدا باس لەوە کرابوو لە یەک ساڵی رابردوودا ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی کوردستان پاشەکشێی کردووە و گرتن و تۆقاندن و ناوزڕاندنی رەخنەگرانی دەسەڵاتیش زیادی کردووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









