
SNN
لەبارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن ئەمساڵ شیعەکان بەسەر دووبەرەدا دابەشبوون و ناتوانن کۆدەنگی لەسەری دروستبکەن، بەشێکیان ئەمڕۆ و بەشێکی دیکەش سبەینێ دەکەنە جەژن.
عەلی خامنەئی رابەڕی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دوێنێ رایگەیاند: پێنجشەممە تەواوکارى مانگى رەمەزانە و رۆژى هەینى یەکەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆزە.
بەڵام عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان و فالح فەیاز و محەمەد حەکیم لەگەڵ سوننەکانی عێراقدا ئەمڕۆ پێنجشەممەیان وەک یەکەم رۆژی جەژن ناوزەد کردووە.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر پێچەوانەی سیستانی، لەگەڵ ئێراندا لە سبەینێوە جەژنی رەمەزان دەگێڕن.
لە ئێستادا شیعەکانی عێراق بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون، شوێنکەوتووانی سەدر ئەمڕۆ بە درێژکراوەی رەمەزان دەزانن و ئەوانی دیکەش ئەمڕۆیان کردووەتە جەژن.
لەبارەی دوو بۆچوونی شیعەکانە حسێن ئەلحەكیم وە مامۆستا لە حەوزەی ئاینی نەجەف لە روونكردنەوەیەكدا باس لەوە دەكات: جیاوازییەكە لەهەموو سەدەو سەردەمێكدا هەبووە و پەیوەستە بە جیاوازی دیدگای مەرجەعەكان بۆ بینینی مانگ و دیاریكردنی سەرەتای مانگە كۆچییەكان.
دەشڵێت: ئەمە هیچ لێكەوتەیەكی خراپی نییە و فراوانی و فرەیی بۆچوونی فیقهییە، بەڵام خەڵكێكی زۆری شیعە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕەخنە لەم دابەشبوونە دەگرن و باس لەوەدەكەن نازانن چۆن ئەم بۆنە ئایینی و كۆمەڵایەتییە بەڕێ بكەن.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









